ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای سنە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی گوندی (تیلەکۆ)ی سەر بە شاری دێولان بە ناوی (ئازادە مروەتی)، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دێولانەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند" ئازادە مروەتی بە زەبری چوار چەقۆ کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە کە لە جەستەی دراوە، کوژراوە". 

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند" ئازادە لەگەڵ هاوژینەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگ لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان دەست پێ کردووە". 

هاوژینی ئەو ژنە کە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، بریندار بووە ئەو شەوی ڕابردوو وتبووی دوو پیاو ژنەکەمیان کوشتووە و خۆمیان بریندار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دانی پێدا ناوە کە خۆی ئازادەی کوشتووە.

AM:09:17:16/12/2020