وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌ده‌ دوو بەند لە وانەیەكی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لاده‌بات

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەشێكی پڕۆگرامی وانەی كیمیا بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی لادەبرێت.

 

بەپێی فەرمانێكی وزاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كە بەژمارە (15838 لە 9-12-2020) دەرچوووە و ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر گشتاندنی بۆ كردووە، بڕیار دراوە بە هەڵپەساردنی هەردوو بەندی (9 و 12) لە پەرتووكی كیمیای پۆلی 12ی ئمادەیی زانستی.

 

هەر لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە قوتابیانی دەرەكی و چاككردنی تێكڕایی نمرەش دەگرێتەوەو بڕیارەكەش تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنە.



PM:10:15:20/12/2020