ڤیدیۆی ساتەوەختی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە ناو هەولێر



هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی هەولێر - کەرکووک بەردەم شوقەکانی 92 بڵاوکردەوە.


لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە"  سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 21ی12ی2020، لەسەر رێگای هەولێر - کەرکووک لە نزیک شوقەکانی 92 پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان سەنی و تایبەت و هیۆندایەکی تایبەت روویدا".


هەروەها نووسیوویەتی" لە ئەنجامی رووداوەکەش دووکەس کە شوفێر و سەرنشینی نیسانەکە بوون زامداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر باس لەوەش دەکات،  هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە هەوڵێکی پێچکردنەوەی هەڵەی هیۆندایەکە لە بڕینی شەقامەکە بووە لە دوای پێچکردنەوە بەپانی نەک بەدرێژی.
 


PM:07:58:21/12/2020