وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی ١٢ی ئامادەییەوە دەردەكات و تێیدا جەختدەکاتەوە کە، تاقیكردنەوەی بەرایی لە پەروەردەی قەزاكان ئەنجام بدرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەی پارێزگاكانی كردووە رایگەیاندوە" دەبێت پەروەردەی قەزاكان هۆڵی تاقیكردنەوە لەناو سەنتەری قەزاكان ئامادەبكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی بەرایی بۆ خوێندكارانی دەرەكی پۆلی ١٢ی ئامادەیی". 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەبێت پەروەردەی گشتی شارەكان تاوەكو بەرواری ١-٢-٢٠٢١ ناوی خوێندكاران بەپێی تێمپلیتی چاپكردنی فۆڕمی سۆما ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان بكەن و دوای دەرچوونی ئەنجامی تاقیكردنەوەی بەرایی فۆڕمی ئەو خوێندكارانەی مافی بەشداری ئەزموونە گشتییەكانیان وەرگرتووە ڕەوانەی پەروەردەكانیان بكەن تاوەكو خوێندنگەكانیان بەمەبەستی تۆماركردنیان لە ناو سیستمی (e-parwarda).



PM:04:01:10/01/2021