سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی حەج و عەمرە روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی عومرەی ئەمساڵ ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێت" تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن سعودیەوە لەوبارەیەوە نەدراوە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند" دوای وەستانی گەشتەكانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ ھیچ بڕیارێكی فەڕمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە بۆ ھاووڵاتیانی عیراق و ھەرێمی كوردستان". 

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە" ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەكەینەوە تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەڕمی دەست پێكردنەوەی گەشتی عومرە ڕانەگەیەنێت ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ كۆمپانیایەكی تایبەت بەعومرەكاران تۆمار نەكەن". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەھەمان كاتدا سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ئاگادار دەكەینەوە كە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بڕیاری فەڕمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێك بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا و ڕێنمایەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.



PM:11:22:12/01/2021