جارێکی تر بانكی ره‌شیدی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ست به پێدانی پێشینه‌و قه‌رز به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دەکاتەوەو، فەرمانبەر له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر له‌دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان پاره‌كه وەردەگرێت.
بانكی ره‌شید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی عێراق، ده‌ستیان به پێدانی پێشینه و قه‌رز كردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا راگیرابوو، هاوڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵە بکەنەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا لەسەر چۆنێتی مامەڵە کرد، بانک رەشید ئەوەی خستۆتەڕوو، له‌رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه فۆڕمی داواكاری پڕده‌كرێته‌وه، پاشانیش له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێردا دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه، پیشینه‌كه ده‌درێته پێشكه‌شكاران.
بانكی ره‌شید یه‌كێكه له بانكه نیمچه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق و پێشتریش له‌گه‌ڵ بانكی رافده‌ین پێشینه‌ی ٥ تا ٥٠ ملیۆن دیناریان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به‌رێژه‌ی ٨٪ی سو‌و دابه‌شكردووه.