هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران لە چونە دەرەوەیان بۆنێو بەفر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، تائێستاش بەشێكی زۆر لە رێگاكانی هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەریی بەفرو سەرمادان و هەروەها لە رۆژی چوارشەممەوە جارێكی تر شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران دەكات كە بە وریاییەوە شۆفێریی بكەن و دور بن لەپەلەكردن و سەركێشی بۆ ئەوەی خۆان و بەرانبەرەكانیان لەمەترسی بەدووربن.