هادی عامری به‌رپرسی هێزه‌کانی به‌در که ئێستا وه‌زیره له حکومه‌تی مالکی رۆژی 13-6 دوو هه‌زار پاسداری هێنایه به‌عقوبه بۆ کۆمه‌کی حکومه‌تی مالکی.
هادی عامری رۆژی 13-6 سه‌ردانی خانه‌قینی کرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی یه‌کێتی نیسمانی کوردستان کوبوونه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ کورد رێککه‌وتن که هێزی پێشمه‌رگه ناوچه کوردیه‌کان له داعش پاک بکاته‌وه، ئه‌وانیش ناوچه عه‌ره‌بییه‌کانی پارێزگای دیاله پاک ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عامری بۆ به‌عقوبه ئێران 2 هه‌زار پاسداری ناردۆته شاری به‌عقوبه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه، پێناسی عێراقییان بۆ پاسداره‌کان کردووه‌و دابه‌شیان کردوون به‌سه‌ر سه‌رۆک هۆزه شیعه‌کانی ناوچه‌که‌دا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی عامریش بۆ به‌عقوبه به‌ئاگاداری و سه‌رپه‌رشتی قاسمی سلێمانی به‌رپرسی سووپای قودس بووه، به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی" ئێران پارێزگای دیاله‌ی زۆر به‌لاوه گرنگه، چونکه خاڵی سنوری سه‌ره‌کی نیوان ئه‌وان و به‌غدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناردنی گازی سروشتی بۆ به‌غدا به‌وێدا تێپه‌ڕده‌بێت و هێشتا ته‌واو یش نه‌بووه".