بوومەلەرزەیەک لە خانەقین ڕوویدا

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٣.٣ پله‌ رێخته‌ر له‌ قه‌زای خانەقین ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٣:١٢ دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی (سەرپێلی زەهاو) لە ئێران كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزایی خانەقین بوومەلەرزەیەک ڕوویدا.

بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٣.٣ پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر بووە، هاوکات تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی بومەلەرزەكەوە نەزانراوە.

AM:10:06:28/01/2021