چیم دی؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

ئەمڕۆ ۲٠۲۱/۷/۱۳ لەدادگای تاوانەکانی دووی هەولێر دادگایی پێنج چالاکوانی بادینان بوو،کەئاسایش تۆمەتباریکردون،بە:
۱_ دروستکردنی گروپی چەکدار و سیاسی بەناوی ( مستقبل_ئایندە)
۲_ تەقەکردن لەبارەگای حکومی و حیزبی
۳_ هەوڵی تیرۆر و تەقەکردن لەپارێزگاری دهۆک
٤_ هەوڵی  ڕوخاندنی حکومەت
٥_ تەقاندنەوەی ئوتومبیل لەنزیک کوڕی سەرۆکی حکومەت
٦_ وەرگرتنی پارە و داوای هاوکاری لەقونسوڵخانەکانی ئەمەریکا،فرنسا،ئەڵمانیا..
۷_ داواکردن لەئەمەریکا تا خۆپیشاندانەکانی بەغدا بۆ هەرێم بگوازنەوە
۸_ خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت دژی داگیرکاری سوپای تورکیا
ئەمانەو تۆمەتی تریش،کە سەرجەمیان لەلایەن هەر پێنج تۆمەتبارەوە ڕەتکرانەوە و بەتەواوی بەبێ بنەمادایاننان.
دوو شایەتی نهێنی لەسەریان هەبوو،کەئەمەش یاسایی نییە.
چوار شایەت ئامادەبوون لەبەرژەوەندی ڕاگیراوان قسەیانکرد و ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە.
ئەوەی سەرنجە نوێنەری داواکاری گشتی ئامادەبوو بەڵام هیچی نەوت و هیچ بەرگرییەکی لەمافی گشتی و ڕاگیراوان نەکرد،بێدەنگیش نیشانەی ڕازیبوونە.
ئەنجومەنی ئاسایش خۆی سکاڵاکارە و خۆی شایەتە ولەدادگائامادەدەبێت،کەئەمە زۆر نامۆیەو هاوشێوەی نییە.
ئەمانە کەبەحساب بەتەمای ئەم هەموو کارەبوون هیچ چەکێکیان پێنەگیراوە.
تەنانەت مۆبایلەکانیشیان لەبەرچاوی خۆیان نەکراوەتەوە، ئاسایش خۆی کردویەتییەوە و سەیریکردون.
ئەم دادگایە سیاسییەو ئامانجیان کپکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازییە،بەڵام هەم تۆمەتباران هەم تیمی پارێزەرانی خۆبەخش تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و دەنگی ئازادی، ئازادی کەسوکاریشییان دادگای پڕ جوڵە کردبوکە دەیسەلمێنێت زوڵم و ستەم تاسەر بەردەوامنابێت و هەردەپسێت.
زۆر گرنگە خەڵکی کوردستان لەپشتیانبن و بەکەیسی خۆمانی بزانیین و لەگەڵیانبین.
هێزەکانی دەرەوەی پارتی بەتایبەتی یەکێتی و گۆڕان کەلەحکومەتدان ئەمە ڕاستگۆیی و لەگەڵ ئازادی بونتان لەمەحەکدەدات ئەگەر بەڕاستی لەگەڵ ئەم دادگاییە نین،چونکە پارتی ئەگەر بەتەنیابێت ئەمەی بۆناچێتەسەر.
تۆمەتباران سەرجەمیان ئەندامی هاوپەیمانی هەڵوەشاوەی دکتۆر بەرهەم بوون،هەر خودی ئەمە تۆمەتێکی دیاری سەریانە و چەند جار لەهۆڵی دادگا ناوی دکتۆربەرهەم برا،بۆیە ئێستا لەبەرانبەر بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی و هاوڕێیەتیشدایە و ئەم هەڵوێستە و بێدەنگی لەمەحەکی دەدات،وەک چۆن پێشتر بەجێی هێشتن ئایا لەقەفەزی زیندانیشەوە هەربەجێیاندێڵێت؟!
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین

13/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر