زیاتر له مانگێگ بوو به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووم پرسی چینۆساید له پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا به جینۆساید بناسێنرێت، دوێنێ 26-11-2021خاڵی حه‌وته‌می ئه‌و بابه‌تانه‌ی دهبووله لیژنه تێپه‌ڕێ و له پارله‌مان گفت و گۆو دواتر ده‌نگی له سه‌ر بدرێت پرسی جینۆسایدی باشوری كوردستان بوو ، خاڵه‌كه‌ش به ڕوونی نوسرابوو كه بابه‌تی جینۆسایدی كوردستانه له سه‌ر ده‌ستی رژێمی عیراق ، بابه‌ته‌كه به نۆ ده‌نگی به‌ڵێ و 17 ی نه‌خێر نه‌چوه به‌رده‌م پارله‌مانتاران ، تادهنگی له سه‌ر بدرێت ،پڕۆژه‌كه به واژوی پازده پارله‌مانتار ئاماده كرابوو، له راستیدا له نێو ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردی تێدایه پرسی به جینۆساید ناساندنهكه تێپه‌ڕیبێت یان نا بابه‌تێكی گرنگه‌و جێگه‌ی ئومێده جاری دیكه‌ش ئه‌و پرسه ببرێته‌وه پارله‌مان .
جوڵاندنی ئه‌م پرسه له ئێستادا له چه‌ندین ڕووه‌وه بایه‌خی خۆی هه‌یه ، ئێستا پرسی بێ‌وڵاتی كورد وای كردووه ئازاره‌كانی ئه‌م گه‌له هه‌میشه باس و خواسی میدیای دنیا بێت ، په‌راگه‌نده‌كانی نێوان روسیای سپی و پۆڵه‌ندا ، گیراوه‌كانی لیتوانیا ، خنكانی كورد له نێوان فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیادا ، په‌لامارو داگیركاری و كیمیا بارانه‌كانی توركیا له قه‌ندیل و رۆژئاوای كوردستان ، بابه‌تی" پاكه‌كه" و خواستی به‌رفراوانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بۆ ده‌رهێنانی له لیستی تیرۆر ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسادا پرسیاری ئه‌وه دروست بكات ئاخۆ تاكه‌ی ئه‌م ئازاره كۆتای نه‌یه‌ت ؟.
دوێنێ به‌رله‌وه‌ی بڕیاره‌كه بگاته لیژنهپارلهمانیهكهو قسه‌ی له باره‌وه بكرێت لای دۆستێكی سیاسی دانیشتبووم كه گه‌واهیده‌رێكی دیاری پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفاله ، ئه‌و وتی " سه‌یركه خه‌ڵك بیر له ئێمه ده‌كاته‌وه‌و خۆمان نا " قسه‌كه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ چه‌ند كورد رۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ببرێته پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا ، ئه‌ی بۆ له لیژنه‌كه تێنه‌په‌ڕی ، ئایه لۆبی ئێمه خه‌ریكی چی بوون ، خۆ مانگ زیاتر ئه‌و باس و خواسه هه‌یه، خۆ فه‌ڕه‌نسا دۆستی نزیكی كوردن و له نافهڕهنساش ئازاری كورد ئازارێكی دیاره هه‌رنا پاریس شاهیدی تیرۆری ساكینه‌و هاوڕێكانێتی ، پتر له سه‌ت ساڵیشه كورد له فه‌ڕه‌نسا و له به‌ر ده‌رگای ئازادی داوای ئازادی ده‌كه‌ن ، هه‌وڵه بێ‌وچان و لهشپڕوكێنهكانی شه‌ریف پاشای خه‌ندان له‌و باره‌یه‌وه كه‌م نین .
ئه‌گه‌ر چی بابه‌ته‌كه له‌م قۆناغه‌دا وه‌ستا ، به‌ڵام نه‌ژیان وه‌ستاوه‌و نه بزاوتی كوردانی بێده‌وڵه‌ت ، بۆیه بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه ئه‌م بابه‌ته جاری دیكه‌ش ده‌چێته‌وه نێو پارله‌مان ، ئێمه ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین كه ده‌وڵه‌تانیش به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان هه‌یه ،ده‌شێت توركیا یاریه‌كی كردبێت و له شوێنێكا كاره‌كه‌ی راگرتبێت ، تۆ چۆن كاروانه‌كه ده‌خه‌یته‌وه ڕێ و سبه‌ینێ چی ده‌كه‌یت ئه‌مه گرنگه، من ماوه‌یه‌كی زۆره دۆست و ئاشنای فه‌ڕه‌نسیم هه‌ن نازانم په‌یوه‌ندیه‌كه چۆن دروست بوو ، به‌ڵام بیرمه یه‌كه‌م فه‌ڕه‌نسی كه منی دۆزیه‌وه رۆژنامه‌وانێك بوو هاته چهمچهمااڵ و وتی ده‌مه‌وێت بڕۆم بۆ رۆژئاوا ، ئه‌و كاته له رۆژئاوا داعش كه‌ڵبه‌ی نابووه جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی كورد، بیرم ناچێته‌وه ئه‌و چونكه هه‌رگیز به دانیشتنه‌وه له سه‌ر زه‌وی نانی نه‌خواردبوو هه‌ردوو قاچی درێژكردوو ساوه‌رو خواردنه‌كانی له نێوان قاچه‌كانیدا دانابوو ، مناڵه‌كانیش به نهێنی به دیمه‌نه‌كه پێده‌كه‌نین ، دوای ئه‌وه چه‌ندینی ترم ناسی هه‌میشه له قسه‌و گفت و گۆی ئه‌واندا ئومێدێك به دی ده‌كه‌م ، ئه‌وان به نیگا‌و به شێوازی قسه‌كردنیان پێم ده‌ڵێن ئێوه‌ش سبهینێیهكتان هه‌یه ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه خۆمان ئاماده‌ی بینینی ئه‌و سبه‌ینێیه نین .