کاتێک بایکۆت چروک دەکات

لەتیف فاتیح



١ یەکێتی لەسەرەتادا وەک فشارێک بۆسەر حکومەتەکەی مەسرور ڕێگەی بەخۆپیشاندانی مامۆستایان نەگرتو جیاوازی ئێرەو ئەوێی نیشاندا، گەیشتە چوار مانگ و هیچیش نەگوزەرا.

٢ مەسرور بارزانی بەگوێنەگرتن لەخواستی مامۆستایانی سنوری ئەم زۆنە، ویستی درزی نێوان خەڵک و حزب لێرە گەورەتر بکات و بەخەڵکیش بڵێت لەوێ سیستم هەیەو لێرە نا، باکیشی بەدواکەوتنی ئەم سنورە نیە.
 
٣ هەندێک لایەن بۆ نیشاندانی هێزو توانای خۆیان مامۆستایان دەکەنە بیانوی بەردەوامی بایکۆت.

٤ هەندێک خەڵک کاریان بەداوی بایکۆتەو خڕکردنەوەی دەنگە بۆ داهاتوو.

٥ پێنەدانی موچە بەهەر بیانویەک ئەو پەڕی سوکایەتیە بەموچەخۆر، دەرکەوت بایکۆت حەلی ناکات، پێویستە دەسەڵاتی ئێرە کەلەڕابردودا هەموو شتی تەسلیمی ئەولا کرد بیر لەڕێگەی دیکە بکاتەوە.
 
٦ کابرا وەک باوکێک سەردانی کوڕە نازدارەکەی کردوە، تاپۆ حەقی چیە.

٧ هەر بۆ زانیاریتان کاک ئاوات کوڕی شێخ جەنابی کوڕی شێخ نوری شێخ ساڵحەو برازای شەهید شێخ شەهابە، کەمام جەلال دەیگوت شیهاب، خەڵکی سلێمانیشە.

21/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر