بۆئه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنین ، راپرسی دوور له ده‌ستوه‌ردان و بوێری له وه‌ڵامدانه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی كه هه‌ر هێزێك نه‌یاره‌كانی كورد رقیان لێبێت و نه‌یانه‌وێت سه‌ربكه‌وێت و هه‌میشه كێشه‌و گرفتی بۆ دروستبكه‌ن ئه‌و هێزه هێزی له بهردڵانی خه‌ڵكه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌وێرن به ئاشكراش باسی بكه‌ن ، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌ر هێزێكی سیاسی دوژمن بتوانێت به ئاره‌زوی خۆی هه‌ڵیسوڕێنێت ، ئه‌گه‌ر به ئاشكراش خه‌ڵك نه‌یاری خۆیانی نیشاننهدهن ، ئه‌وه له به‌ر دڵان نیه ، بۆیه زۆر پێویسته هێزه سیاسیه‌كان له 2022دا ئه‌و راستیه له به‌ر چاو بگرن و بزانن ده‌بێت چی بكه‌ن و چۆن ، هێزه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان مانه‌وه‌یان به‌ند نیه به‌وه‌وه كه چه‌ند نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌ستده‌خه‌نه ژێر باڵیان ، به‌ڵكو مانه‌وه‌یان به‌نده به‌وه‌وه كه‌چه‌ند له هاونیشتمانی خۆیانه‌وه نزیك بن ، ئه‌مه‌ش نه‌ك له رێی زه‌برو زه‌نگ و چاوسور كردنهوهوهو ته‌قه‌لای مانه‌وه به هه‌موو رێگایه‌كی ناشه‌ریفانه ، نه‌خێر له رێگای په‌ره پێدانی ئاكاری سیاسی و هه‌ڵوه‌سته كردن له سه‌ر ره‌خنه‌كان و پشتكردنه لێبوك وفوتێكهرهكانی فریودان .
بۆ هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان ، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2021 ساڵی تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره بوو ، چ له ڕووی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی حزبه‌وه ، چ له ڕووی وه‌ڵامی ده‌نگده‌رانه‌وه به‌و هێزانه ، چ له چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ هاوڵاتی له لایه‌ك و ده‌رو دراوسێ له لایه‌كی دیكه‌وه ، ده‌ركه‌وت رای گشتی ئه‌گه‌ر به ئاشكراش نه‌توانێ هه‌ندێك گۆڕانكاری بكات ، به‌ڵام له دواجاردا ده‌توانێ سزای خۆی نیشانبدات، بینین و نیشاندانی ئه‌م راستیه نه‌یاری نیه به‌و هێزانه‌ی كه به‌شێكیان ده‌مێكه پێیان وایه دابهستهكردن فریاد ره‌سیان ده‌بێت ، خیانه‌تی گه‌وره شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌یه ، نه‌پاره رژاندن و نه‌كڕینی خه‌ڵك و نهتێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و نهزندو كردنه‌وه‌ی خێڵ هیچیان له‌و راستیه نه‌گۆڕی كه ره‌هه‌ندێك له نێوان خه‌ڵك و هێزه سیاسیهكاندایه ، ره‌هه‌ندێك ئه‌گه‌ر ئاوه‌زو ئاكاری سیاسی كاری پێنه‌كرێت رۆژ به رۆژ گه‌وره تر‌و فراوانتر ده‌بێت .
به‌ستنی كۆنگره‌و كۆنفراس و دیدار‌و دانیشتن به‌س نیه ، هه‌ڵسه‌نگاندن و بینینی كێماسیهكان وكه‌م و كوڕیه‌كان و وه‌ڵام به ره‌خنه‌و تێبینیه‌كان پرسێكی ئاكارین ، حزب شای لۆغان و هه‌ڵبه‌زینه‌وه نیه ، حزب نوێنه‌رایه‌تی كردنه ، ساڵی 2021 ساڵێكی زۆر خراپ بوو بۆ حزبی كوردی له باشوری كوردستان ، ساڵێك كه سیمای حزبی ناشرین و بێ‌مانا كرد ، گێڕانه‌وه‌ی مانا بۆ حزب ، گێڕانه‌وه‌ی ئاكاره بۆی ، هیچ حزبێك پرسیاری ئه‌ویی له خۆی كردوه ، بۆچی حزب به‌و جۆره بێزراو كرا ، هه‌ڵبه‌ت دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌م دۆخه نزیكبوونه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ر ، یان نزیكبوونه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، حزبی كوردی له باشوری كوردستان له گه‌ڵ ناشرینكردنی وێنه‌ی خۆیدا وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌ری ئاكاریانهشی ناشرین كردوه‌و دۆخێكی دروستكردوه به‌شی زۆری گه‌نجی كورد گاڵته‌ی به نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بێت ، هیچ ساڵێك به بهرتاقای ساڵی 2021 وێنه‌و وته‌و گرته‌ی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر له واڵ و په‌یج و ماڵه كه‌سیه‌كانه‌وه پهخشنهكرا ، ئه‌مه په‌یامێكی ڕوونه بۆ حزبه سیاسیه‌كان ، پێوه‌ری نیشتمانی بوون وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پرسیار‌و خواسته‌كانی هاونیشتمانیه‌كانی خۆت ، نه‌ك چوونه ژێر باڵی دوژمنه‌كانه‌وه .