هه‌ندێك جار هاواری كه‌سێك ده‌بێته سه‌ره‌تای شۆڕش ، شهقازلهیهك له بوعه‌زیزی ته‌خت و تاراجی چه‌ند سته‌مكارێكی ته‌فرو تونا كرد ، كاتێك خه‌ڵك بۆ پاره‌یه‌كی كه‌م كه مافێكی زۆر سه‌ره‌تاییه ریزی دورو درێژ ده‌به‌ستن و له به‌رده‌م بانكه‌كاندا خانه‌نشین ده‌مرن ، كه‌واته شۆڕِش ده‌ستی پێكردووه ، ئیتر خه‌ڵك خه‌ون له سه‌ر ئومێدی درۆزنانه نابینێت و بڕوای به چاوه‌ڕوانی نه‌ماوه ، یانی ئومێدی درۆزنانه‌و چاوه‌ڕوانی به تاڵبوونهوه و كه‌س قسه‌ی زلی ده‌سه‌ڵات به قڕانێك ناكڕێت ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌و جیاوازیه نابینێت تا ئاگره‌كه ده‌گاته به‌رده‌م ده‌رگای كۆشكه‌كه‌ی ، له‌و بار‌و دۆخه‌دا هه‌میشه خه‌مخۆره‌كان راستیه‌كان نیشان ده‌ده‌ن و دهرگهوانهكانی كۆشك ئاوه‌زی ده‌سه‌ڵات فریو ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌شێت كه‌مێك ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات درێژبكاته‌وه ، به‌ڵام ته‌مه‌نێكی پڕ له ترس و له‌رزو بێخه‌وی .
دوعای پیره ژنه‌كه‌ی به‌رده‌م بانك و هاواری ئه‌و به ده‌م گریانه‌وه ، دوعای هه‌موو ئه‌و پیره ژن و پیره مێردانه‌ی دوای ئه‌نفالی بیر خستمه‌وه ، من ماوه‌یه‌ك له ئۆردوگای شۆڕش ، كه ئێستا ناحێی شۆڕشه ، له گه‌ڵ رێكخراوی " هێڵپ ئه‌یج ئینته‌رناسیونال" كارم ده‌كرد ، ئه‌ركی من وه‌ك " هۆم ڤیزیتهر" ێك ، ماڵان گه‌ڕ وشه‌یه‌كی پڕ به پێستی ناوه ئینگلیزیه‌كه‌یه ، به‌ڵام به دیوه ئهرێنێكهی ، خزمه‌تی ئه‌و بهساڵاچوانهم ده‌كرد ، كه كوڕ‌و كچ و گوند و خه‌ونه‌كانیان به‌عس لێی دزیبوون ، بیرمه هه‌میشه دوعای ئه‌وان ئه‌وه‌بوو چیان به سه‌ر هاتووه ، به سه‌ر ئه‌وانه بێت كه وایان لێكردوون ، هه‌موو نزا‌و پاڕانهوهكهیان هاته دی ، ئه‌وان شۆڕ‌شیان وه‌ك نزا‌و پاڕانه‌وه له خوداوه‌نده‌كه‌یان ده‌بینی ، خودای ئه‌وان یه‌ك خودا‌و خودای هه‌موویان بوو ، وه‌ك ئێستا هه‌رگروپه‌و وێنه‌یه‌كیان بۆ خودا ناكێشا ، ئه‌وان یه‌ك خودا‌و یه‌ك هیوای گه‌وره‌یان به‌و بوو .
خودای ئه‌وان دۆخێكی دروست كرد ، هه‌موو جه‌لاده‌كانی گیانی ئه‌وان به ده‌ردێ چوون ، جارێك دوای له دار دانی سه‌دام خاتونێكی ئه‌و شۆڕشه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌عس بردی و نه‌هاته‌وه ، پێی وتم " ئیتر بیشمرم قه‌یناكه " نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه سه‌ره‌تایه‌كی تره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێك كه نازانین چۆن دروست ده‌بێت و ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێت ، ئه‌و ژنه دڵنیایه هێزێك هه‌یه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ، ئه‌مه هیواو ئومێده راسته‌قینه‌كه‌یه ، نه‌ك ئه‌و ئومێده‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌موو رۆژێ بۆ به‌یانی باشتر به خه‌ڵكی ده‌به‌خشێت و له راستیدا بوونی نیه، دڵنیام ئه‌م ناومێدیه گشتیه له هه‌ناویدا ئومێدی راستی له دایك ده‌بێت ، نائومێدی گشتی هه‌میشه رێگه‌یه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئومێد ، ره‌نگه دوای ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وانه ، ئیدی هیچ قسه‌یه‌ك نه‌مابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بیكه‌ین .