له راستیدا ئه‌گه‌ر پارتی له سی و یه‌كی ئابی 1996دابێپاڵپشتی ده‌بابه‌ی به‌عس یه‌كێتی نه‌ك له هه‌ولێر له هه‌موو باشوری كوردستان ده‌ركردبا ، ره‌نگه ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕی خۆ تڕێنی هه‌زاران ساڵه ی براكوژی كوردان ته‌ماشا بكرایه‌و هیچی تر ، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017پیل و پیلانی هه‌ردوو لابوایه ، ره‌نگه ئه‌وه‌ش به جۆرێكی دیكه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرایه ، هه‌موو ئاگادارین دادگای باڵای فیدراڵی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پارله‌مانی نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا، خۆی هه‌رده‌مێكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پارله‌مانی كوردستان بكرێته مه‌یدانی حه‌یوانان ، نه‌ك ببڕێته مه‌یدانی حه‌یوانان ،ئێ باشه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو پارتی چه‌ند ئامانجێك بپێكێت ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش دوای كوده‌تای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به ئاشكرا وتیان ئێمه منه‌تمان به یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامیه‌كان نیه.
ئه‌مڕۆ به‌وه‌ش رازی نه‌بوون كه پارله‌مان بكرێته مه‌یدانی ئاژه‌ڵان ، یه‌كه‌و راست ملیان به بڕیاری دادگای فیدراڵی دا‌و چه‌قۆیان له سه‌ر ملی نا ،به باوه‌ڕی من ئه‌مه سی و یه‌كی ئابێكی دیكه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان مێژوودا نا ، هه‌ردوێنێ بوو میدیای نه‌ته‌وه‌گه‌ری كوێر بینی كوردی ده‌یگوت ئه‌و دادگایه بڕیاره‌كانی مه‌جلس قیاده سه‌وره‌ی به‌عسمان بیر ده‌خاته‌وه ، ئه‌وه‌تا ئێستا ره‌دوی كه‌وتن ، ، ئه‌ی پارله‌مان و خوێنی شه‌هیدو قسه زله‌كان به چه‌ند ، هه‌ست ده‌كه‌م كورد ئه‌م مه‌جلیسی عمومیه‌ی به دڵ نیه‌و حه‌زی به مه‌جلیسی سه‌رانی ئه‌حزابه ، ده‌نا له بری هه‌ڵوه‌شانه‌وه با جوامێرانه هه‌ڵبژاردنی پێشواده‌یان كردبا .
له‌م گه‌مه‌ناشرینه‌دا هه‌ش به‌سه‌ری سیاسی ئه‌وانه‌ن كه ناچارن دوای هه‌نگاوه‌كانی پارتی كه‌ون یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌وانی دیكه ، خۆخراپیش نیه دیاری جه‌ژنی قوربان بۆ گه‌لی كورد پێوه‌دانی قفڵكردنی ده‌رگای پارله‌مان بێت به كلیل و كڵۆمه‌كه‌ی خاتو مونای سكرتێر‌و هاوڕێكانی ، هه‌موو ره‌خنه گرتنی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌رو تا ئێستا‌و به‌رده‌وامی ئێمه له پارتی و یه‌كێتی بوونه كورده ،كه نابن به‌ڵا له خۆیان ، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده جه‌ربه‌زه‌ن له ریشه كێشانی كوردایه‌تی ئه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچوه‌كه‌ش هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه وئاشبه‌تاڵێكی قنج و قیتی لێناكه‌ن .
ئه‌گه‌ر به‌رله‌م هه‌نگاوه چوار كه‌س داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وی پارله‌مانی كردبا قورئان به هه‌ق و به ساحێبت ، ده‌یانكردن به پۆڕی خوراو هه‌زار خائین و سه‌فه‌وی و جاش به فلسێك ، لێ بۆ خۆیان ده‌سكه‌وت و شانازیه ، كه‌سیش نیه لانی كه‌م ئه‌م هه‌موو ناشرینیه وه‌ك خۆی به مه‌سعود بارزانی بگه‌یه‌نێت ، چونكه هه‌میشه له سه‌دا نه‌وه‌دی راستیه‌كانی لێده‌شارنه‌وه ، وه‌ك چۆن كاتی خۆی بۆ تاڵه‌بانیش وایان ده‌كرد ، ده‌ساڵ پتره له‌م هه‌رێمۆكه‌ی خۆمان كه هه‌زار برینی پێوه‌یه و له حه‌وشه‌كه‌ی شێخ ره‌زای تاڵبانی ده‌چێت ، ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانه‌كانی ئه‌قه‌ره‌و تاران جێبه‌جێده‌كرێت نیو هه‌نده كوردایه‌تی باوی نیه .
كێشه‌ی هه‌ره مه‌زنیش ئه‌وه‌یه هه‌ندێك سیاسه‌ت به ماڵه باجێنه تێگه‌یشتون چۆنیان بوێ ئاواده‌كه‌ن
ئه‌ملا ده‌كه‌ن ئه‌و لاده‌كه‌ن
به ئاوازی تورك و عه‌جه‌م سه‌ماده‌كه‌ن