له‌م ڕۆژانه‌دا چوم بۆ بینینی شانۆییه‌كه‌ی مامۆستا گۆران محه‌مه‌دی هاوڕێم ، شانۆییه‌كه ده‌قی ڕوتبوونه‌وه‌ی نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی پۆڵه‌ندی سلاڤو مێر مرۆژیك بوو، ئه‌و نووسه‌ره‌ی كاتی خۆی و له سه‌رده‌می ستالین‌دا ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی پۆڵه‌ندا بوو، مرۆژیك له ساڵی 1930 له پۆڵه‌ندا هاته‌دونیاو له ساڵی 2013 له فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوای كرد ده‌قی ڕوتبونه‌وه كه ده‌قێكی عه‌به‌سیانه‌و پڕه له نائومێدی و خۆ به ده‌سته‌وه دان فازڵ جاف وه‌ریگێڕاوه‌و كاری له سه‌ر كردووه ، ئه‌مه دوه‌مین جارمه به دوو ئاماده كردنی جیاوازه‌وه من ڕوتبوونه‌وه ببینم ، هه‌ر دوو گۆران گۆران موحه‌مه‌د وه‌ك ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو گۆران نامیق وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵێكی زۆر جوانی تێدا ده‌گێڕن، ئه‌وان جگه له جل و به‌رگ و شێوازه ئه‌وروپیه‌كه‌ی خۆ گۆڕین و جانتاكانی ده‌ستیان ته‌واو كورداندویانه‌و ڕێك باسی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئَێمه ده‌كه‌ن ، ڕۆڵی مرۆڤی كورد ده‌گێڕن ، به گشتی ئیشكردنه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینی بخه‌ینه لاوه كه ناكرێت وه‌ك خه‌وش سه‌یر بكرێت، ئیشێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ڕاسته‌و خۆیه‌و وێنه‌ی خۆمان نیشانی خۆمان ده‌دات و پێمان ده‌ڵێت ده‌بینن ئێوه له چ دۆخێكدان .
لایه‌نی نواندن و كه‌ره‌سه‌كان و چۆنێتی جم و جۆڵ و هه‌موو ئه‌وانه لێده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زای ئه‌و بوارانه‌ن ، هه‌رچه‌ند به‌و حوكمه‌ی منیش چه‌ندین ده‌قی شانۆیی و مۆنۆدرامام نووسیوه‌و زۆر ده‌قم بینیوه‌و پێشتریش له سه‌ر شانۆ‌و نواندن هه‌ڵوه‌سته‌م هه‌بووه، ئه‌كرێت قسه‌مان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه بۆ كه‌سانی دیكه به جێده‌هێڵم و من له سه‌ر ناوه‌ڕۆكه سیاسیه‌كه‌ی ده‌قه‌كه‌و چۆنێتی ئیشكردنی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌م له گه‌ڵ بار و دۆخه‌كوردیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باشور هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌م، به‌ڕاستی ئه‌و ڕاشكاوی و رونكاریه‌ی له ئیشه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و كورداندنه‌ی كاری تێدا كراوه ،پێمان ده‌ڵێت وه‌رن خۆتان ببینن، به تایبه‌ت ئه‌مه په‌یامَكه بۆ سیاسیه‌كان كه هیوام ده‌خواست زۆربه‌یان قات و ریباتی تازه‌یان بكردایه‌و بچونایه ئه‌و كاره‌یان ببینیایه .
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌سته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌غدادا هه‌موو سیاسیه‌كانی ئێمه ڕوت و قوتن ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوی چیرۆكه‌كه نیه، ئه‌وان كه خۆیان به بڕیاری ده‌سته زله‌كه‌ی به‌غدا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ڕوت ده‌بنه‌وه‌و شانازیش به سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و ڕوت و قوتیه‌وه ده‌كه‌ن ، خۆیان پێشتر میله‌تیان به هه‌مان ده‌رد بردوه‌و میله‌تیان ڕوت و قوت كردوه‌ته‌وه، جا نمایشی روتبونه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوڕێ گۆرانه‌كه ئاوێنه‌ی بینینی ئێمه‌ن ، سیاسیه‌كانمان له لایه‌ك و میله‌تیش له لایه‌كی دیكه‌وه لێ دۆخی ڕوتبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ر دوو لا جیاوازه سیاسیه‌كان ده‌سته‌كه‌ی به غداو میله‌ت ده‌ستی سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، بڕۆن خۆتان ببینن و سه‌یرێكی خۆتان بكه‌ن ئه‌و ده‌م یه‌ك دوو قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین ، گرنگترین ئاماژه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به جۆێك خۆمان نیشانی خۆمان ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی نواندنێكی كۆمیدی بێت ، له كاتێكا ئه‌و تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه تراژكۆمیدیایه‌كی پڕ ئازار كه كه‌سمان نامانه‌وێ دركی پێبكه‌ین .