1
من شۆكی به ناهه‌ق شه‌هید كردنی سۆرانی مامه حه‌مه به‌رینه‌دابووم ، ترسێكی گه‌وره‌ش له ناخمدا بوو ده‌رهه‌ق به هه‌وڵی شێواندنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و دووباره كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی 1959له دڵه‌وه دژی هه‌ر خۆپیشاندان و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی كورد‌و ئه‌وانی تر بووم له كه‌ركوك ، ده‌مزانی ئه‌مه یاریه‌كی مه‌ترسیداره ، دوا جار ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسام ڕوویداو سه‌ره‌تای سیناریۆكهش له توركیا‌و له ناو په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابوو ، لێ خه‌ونه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانوویست نه‌هاته دی ، گه‌رچی زیاتر له 100 شهدیدو بریندار درا ، كه به‌شێك له شه‌هیده‌كان مامۆستا بوون .
2
دوای ڕوداوه‌كه دادگای كه‌ركوك په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌وه‌و دۆسیه‌كه نزیكه‌ی هه‌زار لاپه‌ڕه ده‌بێت ، له‌وێدا گه‌واهیده‌رو ئه‌وانه‌ی له ڕوداوه‌كه‌وه نزیكبوونه قسه‌یان كردووه ، ئه‌م په‌ڕاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی 1959 له ناو نه‌چووه‌و پارێزراوه ، گه‌رچی ده‌كرا زۆر ورد تر زه‌ره‌رو زیانه‌كان ، ده‌سته‌كانی پشت ڕوداوه‌كه قسه‌ی له باره‌وه كرابا ، هه‌رزوو من و هاوڕێم ئه‌حمه‌د عه‌زیز بڕیارمان دا لانی كه‌م له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كتێبێكی دهكۆمێنتی له باره‌ی ڕوداوه‌كه‌وه بنووسین ، كاك ئه‌حمه‌د له به‌ر سه‌رقاڵی و هات و چۆی نێوان ده‌نیمارك و كوردستان بۆی نه‌كراو ئیشه‌كه بۆ من مایه‌وه ، دوای 7 ساڵ له ڕوداوه‌كه كتێبۆكهی 28ی تهموزم نووسی كه‌پێم وایه ڕاستی زۆری تێدایه‌و لێ ده‌كرێت ده‌وڵه‌مه‌ند تر بكرێت .
3
كتێبه‌كه 134 لاپه‌ڕه‌ی نیو ئه‌ی فۆڕه به تیراژی هه‌زار دانه له ساڵی 2015 چاپخانه‌ی كارۆ چاپی كردووه ، بڕیار بوو دۆستێكی سه‌رمایه‌دار خه‌رجیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت ، به‌ڵام دواتر خۆی لێنه‌بان كرد‌و كه‌وته سه‌رخۆم ، ووتم له كه‌ركوك كۆڕێكی فراوانی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌یفرۆشین و پاره‌كه‌ی بۆ باخچه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ین به‌ناوی باخچه‌ی 28ی ته‌موز ، لێ ته‌نها بای 75 هه‌زاری لێفرۆشرا ، هیچ دهوڵمهندێكی كه‌ركوكی نه‌یووت كاكه من سه‌ت دانه‌ی ده‌كڕم و ئه‌ركی باخچه‌كه‌ش ده‌گرمه ئه‌ستۆ ، فاروقی مه‌لامسته‌فاو جه‌مالی حاجی عهلیهك له كه‌ركوك قات بوو .
4
كتێبه‌كه دێكۆمهنتاریهكی باشه‌و ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه سوودی لێببینرێت ، هه‌روه‌ك ده‌كرێت ببێته په‌ندو عیبره‌تیش ، كتێبه‌كه بكرێته عه‌ره‌بی و توركمانیش سودی خۆی ده‌بێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ڕاستیه‌كان ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت ، به‌ڵام بێلایه‌نانه نووسراون .