نامەکەی بارزانی و نامەکەی تیلەر سن وپرسی پێشمەرگە

لەتیف فاتیح
پێگەی مۆنیتەری ئەمەریکی ئامەژەی بەو نامەیەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داکە بۆجۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکای ناردوە، مەسرور بارزانی لەنامەکەیدا داوای هاوکاری و بەدەنگەوە هاتن و ناوبژیوانی لەسەرۆی ئەمەریکا دەکات لەنێوان هەرێم و عیراق و دەڵێت لەبارو دۆخێکی خراپداین و دەیانەوێت لەناومان بەرن، نامەکە نیگەرانی زۆری پێوەدیارەو لەڕویەکی دیکەشەوە هەستکردنە بەبەر پرسیارەتی بۆیە دەکرێ ئەرێنی سەیر بکرێت، بەڵام ئەمە کاتێک کە دەبینی بەشێک لەو بارو دۆخەی هەرێم کە زۆر ناجۆرو ناڕێکە دەکەوێتە ئەستۆی خودی سەرۆکی حکومەت و ئەو هیچ دەستپێشخەری نیە بۆ چارەسەری ناوخۆیی توشی سەرسامی دەبیت، سەرۆکی حکومەت باسی ئەو برینداریەی هەرێم دەکات بە دەست بەغداوە، بەڵام ئەوە دەبوێرێت کە ئێستا هاوبەش و هاوپەیمانە سەرەکیەکەی کە یەکێتی نیشتمانیە بەدەست ئەو یان لانی کەم نزیکەکانی ئەوەوە چەند بریندارە بۆ نمونە لە ناو وەزارەتی  پێشمەرگە بیانوی  پشکی 57بە43 بۆ پارتی و یەکێتی هەموو هەنگاوێکی پەکخستوە، سەرۆکی حکومەت ڕێگە نادات یەکێتی وەزیر دابنات، تەنانەت ناهێڵێ جێگرەکەی خۆیشی کەکوڕی تاڵەبانیە ئەو پۆستە بەوەکالەت وەربگرێ، پلە بەرزکردنەوەی یەکێتیەکان ڕادەگرێت لەکاتێکا سەرۆکی هەرێم کە ئامۆزایەتی واژوی پلە بەرز کردنەوەکەی کردوە، ئەم بارو دۆخە بۆ ناو وەزارەتەکانی دیکەش ڕاستە، بۆ نمونە وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆکی حکومەت دەڵێت ڕەوانیە ئەم برینداریەلەلایەن عێراقەوە بقۆزرێتەوەو بەمانایەکی تر برینەکە گەورەتر بکرێت ئەوەبۆ هەرێم ڕاستە وەک چۆن بۆ هاوپەیمانەکەشی ڕاستە، ناکرێت ناوخۆ شێواو بێت هیچ ئاماژەو نیشانەیەکی پێکەوە بوون بەدینەکرێت،لە هەر چوار لاوە دەستوەردان هەبێت و بیر لە چارەسەر نەکرێتەوە کەچی لەدەرگای خەڵکی تر بدەین فریامان کەون.

دەکرێت سەرۆکی حکومەت ئەوەی بیر بێت کاتی ڕیفراندۆم وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تیلەرسن لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی ئەوکات و هەرێمی کوردستان داوای ماوەیەک دواخستنی ڕیفراندۆمی کرد و بەڵێنی زۆر کاری دا ، لێ سەرۆکی هەرێم حسابی بۆ نەکرد، هەر خۆی بێ نامەکەش سەرۆکی هەرێم باسی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی نێوان تیلەرسن و خۆی کرد، کەمن نامەوێ لێرەدا باسی بکەمەوە، کەچی لەبری بەیەکەوە تێپەڕاندنی ئەو میحنەتە سەرۆکی حکومەت و حزبەکەی کەوتنە تەخوینکردنی هاوپەیمانەکەیان و تۆزی سەر شانی خۆیان بەوە لابرد لەکاتێکا دەکرائەو ڕوداوانە ببوایەتە عیبرەتێک ، نەبوون ئێستاش ئەوە بارو دۆخی ناوخۆی هەرێمەو سەرۆکی حکومەت وتەنی خوێنمان لێدەچۆڕێت، ئەو دەم نامەکەی تیلەرسنمان وەلا ناو ئەوەمان کرد کە ئێستا ئەنجامەکەی دەبینین ئێستاش بەم هەموو برینەوە پەنا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەبەین.

هەرێمی کوردستان بەر لەهەر کارێک پێویستی بەساڕێژ کردنی برینەکانی نێو خۆیەتی ، پێوێستی بەئاشتکردنەوەی خەڵک و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵەکەو ئازادی و کرانەوەی زیاترە ناکرێت باسی دیموکراتی بکرێت و هەموو دەسەڵاتەکان لەچنگی یە کەسدا بن، ناکرێت لە شارێکی وەک کەرکوکی زامداردا لەبری پێکەوە بوون نەفرەت لەیەکتر بکەین و چاوەڕێش بکەین خەڵکی تر برینەکانمان ببینن، خۆمان برینی براکانمان نەبینین بەڵام داوا لەبایدن بکەین ساڕێژی برینەکانمان بکات، من وەک خۆم نەک کەرکوک لەسەر زنجیرە چیای حەمرینەوە بەکوردستان دەزانم و بڕوام وایە ڕۆژێک ئەو خەونە دێتە دی، بەڵام ئەمە بە پێکەوەیی دەبێت لە حەمرینەوە تا دواپنتی باکوری کوردستان خاکی خەڵکی کوردستانەبۆیە دەبێت شەڕەکەمان بەپێکەوەیی لەپێناوی هەمیدا بێت، نەک هەر خەریکی تەخوین ومتەخوینکاری بین، لەگەڵ ئەوەدام بۆ چارەسەرهەرچی پێویستە بکرێت ، بەڵام کاتێک لەناوخۆدا لەیەک تیم بچین، نامەکەی دەینێرین نامەی یەک تیم بێت، دان بەهەڵەو کەموکوڕیەکانی خۆماندا بنەین وبڵێین دەبوو ئەوەمان  نەکردایە دەبوو بەنامەکەی تیلەرسنمان بکردایە تائێستانامەکەمانیان باشتر بخوێندایەتەوە، نەک نامەکە لەبارو دۆخێکدا نوسرابێت کە شەپۆلەکان تادێ زیاتر کەشتیەکەمان شپرزە دەکات.

بەر لە ناردنی نامە بۆ بایدن دەبوومبەیەکەوە یەخەی بەغدامان بگرتایە، ئەمانە قسەی سادەی بابایەکن کەبرینەکان دەبینێت و پێی وایە ئەم سیاسەت و بەڕێوە بردنە هەڵەیەی ناوخۆ بەهەزارنامە چارەسەر نابێت.

15/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر