ئه‌گه‌ر هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو ڕوونه‌دات ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له كۆتای ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانه جارێك بۆ عیراق گرنگ بێت ده‌جار بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه ، راسته فه‌ڕه‌نسا له ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌شدا گیر‌و گرفتی ئابوری ، سیاسی ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسی هه‌یه ، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له زلهێزه‌كانی دنیا‌و له سه‌ر ئاستی دنیا حسابی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت ، به بێ له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی چ جۆره ململانێیه‌ك له نێوان ڕوسیا – فه‌ڕه‌نسا ،ئه‌مه‌ریكا – فه‌ڕه‌نسا ، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا – فه‌ڕه‌نسادا هه‌یه ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسا مۆدێرن تر‌و كراوهترو ڕۆشنبیر تر له هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بیری سیاسی و فه‌لسه‌فی فه‌ڕه‌نسا سفر ئه‌وه‌نده لایه‌نگری نیه ، گه‌رچی له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه تا ئه‌مڕۆش فه‌ڕه‌نسا جۆرێك له لایه‌نگرانه‌ی بۆخۆی كه‌مه‌ند كێشكردووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه بیركه‌ره‌وه‌كان وه‌ك ڕوگهیهك ده‌ڕواننه پاریس ، ئه‌مه تاكه‌ی واده‌بێت جارێ دیار نیه .
به باوه‌ڕی من گرنگه هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م پشتگیری فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێم و مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی له ده‌ستنه‌ده‌ن ، بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌رێمه ئه‌وه‌یه ئاماژه‌كانی كرانه‌وه‌ی زیاتر ، ئازادی زیاتر ، دیموكراسیه‌تی زیاتر نیشانی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساو فه‌ڕه‌نسیه‌كان بده‌ن ، به نیشتمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی نێو هێزی پێشمه‌رگه ،رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردی ، هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مانه كه‌مترین كارێكن كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خیان پێبدرێته‌وه .
بڕوام وایه ده‌بێت لایه‌نی كوردی، ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌شی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن ، وێنه‌ی بارودۆخی كورد وه‌ك خۆی نیشانی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بده‌ن و وانه‌كه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌كی ساخته ببینێت ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر وێنه‌یه‌كی ساخته زوو ئاشكرا ده‌بێت و درۆكه ده‌كه‌وێته گۆڕێ ، چونكه ئێستا ئیتر سه‌رده‌می شاردنه‌وه نیه و ڕێگا زۆره بۆ بینینی هه‌قیقه‌ت ، هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا ، پرسی ئازادی ئۆچئالان ، پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به ئاشتی ، پرسی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، ئه‌مانه خاڵگه‌لی گرنگن ، كه ده‌كرێت كورد له هه‌ر ده‌رفه‌تێكا بیقۆزێته‌وه‌و كاری له سه‌ر بكات ، هاتنی ماكرۆن ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه و ناكرێت به مارشێكی سه‌ربازی و بینینی به‌رپرسان له نێو ته‌لاره شاهانهكانیادا كۆتای بێت و برینه‌كانی نیشان نه‌درێت ، بۆیه ده‌كرێت پێشنیازی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه یان مۆنیمێنتی چه‌مچه‌ماڵ بخرێته‌به‌رده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كار‌و باری هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆنیان له ده‌سته ، ڕاسته ڕه‌نگه ئه‌وه ئه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌دا نه‌بێت قورسه ، به‌ڵام نه‌كرده نیه، نیشاندانی ناوی قوربانیه‌كانی دیوار به‌نده‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو شوێنه ، بینینی ئه‌و هه‌موو ئازاره بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی شۆڕش و دیموكراسیه‌ت كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت .
بۆ ئه‌وه‌ی به كورتی له باره‌ی هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه قسه بكه‌ین ، ده‌بێت بڵێین هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی وێنه‌یه‌كی هه‌قیقی ڕاست و كاركردن بۆ ئایندهی باشتر ده‌بێته‌وه به هۆی گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ كورد ، من ده‌ڵێم كورد به دور له‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و هاوبه‌شه‌كانیان چۆن ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن .