له هێرشه كت و پڕه‌كه‌ی حه‌ماسدا وێنه‌كه وانمایش كرا ، كه ئیدی ئیسرائیل به چۆكدا دێت
هه‌رزوو دوای هێرشه‌كه ئه‌مه‌یكا ئه‌و په‌ڕی پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگه‌یاند ، به دوایدا وڵاتانی دیكه‌ش ناتانیاهۆ سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كرد .
ئێستا ناتانیاهۆ ده‌ڵێت ناچارین غه‌زه له حه‌ماس پاكبكه‌ینه‌وه ، نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاوڵاتی سڤیل غه‌زه‌یان جێهێشتوه .
غه‌زه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه و به ته‌واوه‌تی له شاری كه‌وتوه .
حه‌ماس چالاكیه‌كی كه‌م وێنه‌ی له به‌ره‌به‌یانێكدا كرد ، به‌ڵام به زیانێكی گه‌وره‌وه لێی ده‌رده‌چێت ، ئایه له‌و كرده‌وه‌یه‌ی حه‌ماسدا هه‌واڵگری ئیسرائیلی بۆ ده‌سكه‌وتنی بیانوو ڕۆڵیان هه‌بووه ، ئه‌مه پرسیاره ، ئایه ئێران و سی ئای ئه‌ی و میت هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك له پشت ئه‌و كرده‌یه‌وه‌ن هه‌ر یه‌كه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌مه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ره‌ك ، هه‌رچۆنێكه بیانوه‌كانی شه‌ڕ زۆر به ئاسانی ده‌سكه‌وتن ، ده‌كرێت ئه‌مه بۆ جوله‌كه شه‌ڕی پیرۆز و بۆ موسوڵمانه‌كانی حه‌ماسیش شه‌ڕی گه‌یشتن به به‌هه‌شت بن .
پێش ئه‌م شه‌ڕه حه‌ماس كه له 1987 ه‌وه له سه‌ر ده‌ستی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین و هاوڕێكانی دامه‌زراوه له ڕابردودا له لایه‌ن " ئه‌مه‌ریكا ، یه‌كێتی ئه‌وروپا ، یابان ، كه‌نه‌دا ، ئوستورالیا ، نیوزیله‌ندا" ، و چه‌ندین وڵاتی تره‌وه یان له لیستی تیرۆردایه یان له كه‌ناری ئه‌و لیسته ، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م ژماره‌یه زیادبكه‌ن ، ته‌نانه‌ت میسری ئێستاش حه‌ز ده‌كات حه‌ماس بخاته لیستی تیرۆره‌وه‌و سوپای میسری ڕقی زۆریان له حه‌ماسه .
له په‌لاماری یه‌كه‌می حه‌ماسدا هاوڵاتی زۆر وڵات ڕووبه‌ڕووی كوشتن و بریندار بوون و بزر بوون بونه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ حه‌ماس خراپه ، له ئێستادا جگه له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئاشتی هیچ ده‌رگایه‌كی تر چاره‌سه‌ر نیه ، به‌ڵام ئایه ئیسرائیل ئه‌و ئاشتیه چۆن قوبوڵده‌كات ، ئایه هه‌موو حه‌ماس پابه‌ند ده‌بن به‌و ئاشتیه‌وه ، ئایه ئه‌مه ده‌رگا به‌ڕووی شه‌ڕی گه‌وره‌ترو تێوه‌گلانی گه‌وره تردا ناكاته‌وه ، بۆنمونه له‌گه‌ڵ لوبنانی ژێر باری قه‌رزو نه‌هامه‌تی و ناته‌بایی ، سوریای شه‌كه‌تی پارچه چارچه بوون و شه‌ڕ ، ئێران تۆ بڵێی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌ته‌كه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتبێت .
له ناو حه‌ماسدا ئێستا خواستی ئاشتی هه‌یه ، هه‌رچه‌ند گشتی نیه ، ئیسرائیلیش كه‌می لێنه‌كوژراوه ، زیاتر له هه‌زار كوژراو هه‌روا ئاسان نیه ، توركیا ئه‌وه‌ی قۆستوه‌ته‌وه كه ئیسرائیل و حه‌ماس له شه‌ڕدان په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر باشور و ڕۆژئاوا زیاد كردوه‌و پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌رشی توركیا په‌یتا په‌یتا هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات ، گرنگه كورد بزانێ چی ده‌كات له ئێستادا ، ئه‌مه‌م له نووسینی تردا باس كردووه .
ئیسرائیل چاوی له سه‌ر گۆڕانكاری گه‌وره‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه له ئێستادا ئه‌سته‌مه ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان شتی تر ده‌ڵێن ، حه‌ماس نینۆكه‌كانی ده‌كرێن و لایه‌نه سه‌ربازیه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك له په‌ل و پۆ ده‌خرێت ، بۆ ئیسرائیل ئه‌مه خاڵی گرنگ و خاڵی یه‌كه‌مه ، هه‌موو ئه‌وه‌ی حه‌ماس له‌م شه‌ڕه ده‌ستی كه‌وت ئه‌وه‌یه ئیسرائیلی له خه‌وێك به ئاگا هێنا ، كه ئه‌سته‌مه جارێ تر بنوێته‌وه .
ئێمه له هه‌ر كوێ بین ده‌ڵێین به ئومێدی پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیل ، لێ هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی له ناو شه‌ڕدان ئه‌وه ڕه‌چاو ناكه‌ن .