شه‌ڕ له غه‌زه‌یه تۆز له به‌غدا ، داوای ده‌ركردنی باڵوێزو داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له لایه‌ن موقته‌دا سه‌درو هادی عامریه‌وه ، هێنده‌ی بۆ ڕاكێشانی سۆز‌و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و خۆ نمایشكردنه ، هێنده كاردانه‌وه نیه به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس ، دواتر ئه‌مه‌ریكاو هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانیشی به فه‌رمانی موفته‌داو عامری نه‌هاتوون ، تا به فه‌رمانی ئه‌وان بڕۆنه‌وه ، ئه‌مه‌ریكا به هێز سه‌دامی ڕوخاندو هه‌رخریشی له پشت دادگای كردنه‌كه‌یه‌وه بوو ، خۆیشی دایه ده‌ست شیعه‌وه تا له به‌ره‌به‌یانی سی دیسه‌مبه‌ری 2006 و له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا هه‌ڵیبواسن و بیكه‌نه تۆڵه‌ی دوجه‌یل، له 9ی 4ی 2003ه‌وه ئه‌مه‌ریكا حاكمی فه‌ڕمی عیراقه‌و هه‌رچی مه‌به‌ست بێت ده‌یكات ،خۆی رێكه‌وتنی كشانه‌وه‌ی هێزی بیانی له گه‌ڵ عیراق واژوو كرد هه‌رخۆیشی عیراقی هێنایه پای ئه‌وه‌ی تكا بكات هێزی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ڕێنه‌وه ، گه‌وره ترین باڵیۆزخانه‌ی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌له به‌غدا كردوه‌ته‌وه‌و ، من بیرمه هێشتا باڵیۆزخانه‌كه ته‌واو نه‌بووبوو ، ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌كی لاس فیگاسی بۆ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌و سوپاكه‌ی چێكردبوو، چه‌ند دۆستێك ئێواره‌یه‌كی نانمان له‌وێ خوارد‌و شه‌ویش تا دره‌نگێك له‌وێ بووین ، ئێستا به قسه‌ی سه‌درو عامری دایده‌خه‌ن !!.
ئه‌وانه‌ی داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌ن و جار ناجارێ به ترس و له‌رزه‌وه موشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌می سه‌دامدا ، یان به‌عسی بوون ، یان له‌م پایته‌خت و ئه‌و پایته‌ختی ده‌رو دراوسێ كاریشیان ده‌ستناكه‌وت ، كه‌چی ئێستا نه‌م ملیۆنێر ملیاردێرن ، راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا زۆر باش ده‌زانێت ئه‌وان چیان هه‌یه‌و له‌كوێیه ، ئه‌و به‌ناو سیاسیه ملیاردێرانه‌ی ئێستا به جۆرێك حوكمی ملیشیایه‌ك یان حزبێكی عیراقی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه ده‌بوو تا ئێستاش له تاران و دیمه‌شق و شوێنه‌كانی دیكه " یالێلیان " گوتبا ، حه‌ماس بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕه یان توندڕه‌و ، داكۆكی له فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات ، یان به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی ، ئه‌وه‌ی له 7ی مانگی ده‌دا كردی جۆرێك بوو له ڕاچه‌ناندنی دنیا ، به‌وه‌ی زیاتر لاسای داعشی كرده‌وه نه‌ك جیاوازیه‌ك نیشانبدات ، ئه‌وه‌تا هه‌موو دنیای له خۆی كرد به دوژمن و له‌وه‌ش ناچێت ئیسرائیل بۆ هیچ شتێك جگه له خۆ به ده‌سته‌وه دانی حه‌ماس و ئازادكردنی گیراوه‌كان بێته پای گفت و گۆ ، حه‌ماس باشی كرد یان خه‌راپ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا پێمانده‌ڵێت ، ئه‌وه جۆرێك بوو له گه‌مژه‌یی ، ئه‌مه‌ریكا به‌رله ئیسرائیل ئه‌مه‌ی وه‌ك یازده‌ی سیپته‌مبه‌ر وێنا كرد ، هه‌ر ئه‌ویش ئێستا به‌رده‌وامه له هاوكاری ئیسرائیل و ئه‌وه‌ش به ئاشكرا ده‌كات ،دواتر باشه ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دابخرێت حه‌ماس سه‌رده‌كه‌ون ، یان شه‌ڕه‌كه ده‌وه‌ستێت ، بێگومان نه‌خێر ، كه‌واته ئه‌م داوایه‌و هاندان بۆ لێدانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، جۆرێكه له گه‌لحۆیی سیاسی .
ئێران له زاری سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه په‌یتا په‌یتا بێلایه‌نی خۆی له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس ڕاده‌گه‌یه‌نێت و خۆی به دور ده‌گرێت له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به حه‌ماسه‌وه هه‌بێت یان هاوكاری بكات ، توركیا و سعودیه‌و میسر‌و هه‌موو وڵاته ئیسلامیه‌كان چه‌ند سه‌رزه‌نشتی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌خنه له كرده‌وه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌گرن ، كاكم كه له سای ڕوخاندنی سه‌دام و به‌عسدا له عیراق بووه به ملیاردێرو ژماره‌یه‌كی دیاری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ، له‌وه ده‌چێت كه‌س نه‌بێت پێی بڵێت " دانیشه شتێك ده‌شكێنی " ، بیرمه حوسنی موباره‌ك به سه‌دامی وت " دا ئه‌مریكا ، م‌ش مه‌زیكا " ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاته‌ی ویستی قاسم سلێمانی بكوژێت به به‌رچاوی ئێرانه‌وه كوشتی و هاشایشی له كوشتنه‌كه‌ی نه‌كرد ،پێده‌چێت ئه‌مانه بیریان چووبێت كه له‌كوێی سه‌ر ته‌خته‌ی شه‌تره‌نجه‌كه‌دان ، من ده‌زانم ئه‌مه‌ریكا زۆر جار به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خاته پێش دۆستایه‌تیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئیسرائیل ده‌یكات به‌رژه‌وه‌ندیشه‌و دۆستایه‌تیش ، بۆیه له پێناوی ئیسرائیل‌دا گوێی له‌وه‌نیه گه‌ر شه‌ڕی جیهانی سێیه‌میش هه‌ڵبگیرسێت ، ئه‌مه وڵاتگه‌لی وه‌ك ڕوسیا‌و چینیش ده‌یزانن، تێناگه‌م بۆچی خه‌ڵكێك لێره خۆی به سیاسی و گه‌وره ده‌زانێت و ئه‌وه نازانێ ، هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه به‌قسه نه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا باجی قورسی هه‌یه ، چ جای شه‌ڕ پێفرۆشتنی ، دیوتانه چی له هه‌رێمی كوردستان كرد ، كه به قسه‌ی نه‌كرا !!.