ئه‌ردۆغان له ئامه‌دی مه‌زنه شاری باكوری كوردستان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاشتی خسته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه ، به ئامانجیش هه‌ده‌په‌ی وه‌ك پاشكۆی په‌كه‌كه ناوبرد، له كاتێكا هه‌ده‌په حزبێكی سیاسی رێگه پێدراوه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی ئاشتی نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لی توركدایهو رۆژیش نیه له لایه‌ن نهژادپهستان و ده‌وڵه‌ته‌وه توشی گرتن و سزا نه‌بێت ، تا راده‌ی كوشتنیش، ئه‌ردۆغان چاوی له هه‌موو ئه‌و راستیانه ده‌نوقێنێ و له رێگه‌ی په‌لاماردانی هه‌ده‌په‌وه په‌لاماری كورد ده‌دات و باسی ئاشتیش ده‌كات ، سواره‌ی ئه‌ردۆغانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
چۆن سوڵتان عه‌بدولحه‌مید سواره‌ی حه‌میدی له كورد‌و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر دروستكرد بۆ كوشتنی نه‌یاره‌كانی و له ناویشیاندا ئه‌رمه‌نیه‌كان ، كه ئه‌وانیش به‌شی زۆریان دابویانه پاڵ ڕووسیا ، ئاوا ئه‌ردۆغانیش له باكوری كوردستان ، له رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان سه‌رگه‌رمی دروستكردنی سواره‌ی ئهردۆغانیه، سواره‌ی ئه‌ردۆغانی گه‌رچی هه‌ڵگری هه‌مان ناونین ، لێ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ئه‌ردۆغان و سوپای توركیا پێیان ده‌سپێرن ، جیاوازی نێوان ئه‌مان و سواره‌ی حه‌میدی ئه‌وه‌یه ، سواره‌ی حه‌میدی هه‌رگیز نه‌گه‌یشتنه نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی عوسمانیه‌كان ده‌یانویست ، هه‌روه‌ها به قه‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ سوڵتان عهملابوون ئیشیان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیشیان ده‌كرد ، لێ ئه‌مان سواره‌ی ئه‌ردۆغانی لاره مل و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ردۆغانن و له جاش زیاتر هیچ ناوێكی تریان قابیل نیه.
سواره‌ی ئه‌ردۆغانی ئه‌و هێزه بێبڕواو بێ‌شوناس و به كرێگیراوهن كه توركیا له لیبیا‌و باشوری كوردستان و سوریا‌و شوێنگه‌لی دیكه شه‌ڕیان پێده‌كات و ده‌یاندا به دار‌و به‌ردا ، بێئه‌وه‌ی به وشه‌یه‌كیش بڵێن "ئێمه ئه‌و شه‌ڕه ناكه‌ین " ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تاساڵی 2023 هه‌موو ئه‌و كارانه به‌م گه‌له جاشه بكات كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه ، بۆئه‌وه‌ش ئاماده‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره به كرێگیراوانه له ده‌شتی نهینهواو له ناو توركمان و ئاشوری و شه‌به‌ك و ئێزدیهكانیشدا گروپ و ده‌سته‌و تاقمی سه‌ر به‌خۆی دروستبكات ، وه‌ك چۆن له زۆر شار‌و شارۆكهش چه‌ته‌و به كرێگیراوی دروستكردوه‌و بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به كاریان دێنێت.
سواره‌ی ئه‌ردۆغانی جیاواز له سواره‌ی حه‌میدی مه‌رج نیه هه‌موویان رووی راستی خۆیان ده‌ربخه‌ن ، بگره به‌شێكی تایبه‌تیان خزێنراونه‌ته نێو ده‌یان دام و ده‌زگای هه‌ستیاری ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات و ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه‌وه‌و ئه‌ركی گرنگیان پێسپێردراوه ، له‌و ئه‌ركانه تێكدانی په‌یوه‌ندی ، كڕینی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ، شێواندنی راستی و وروژاندنی بیر‌و ڕای خه‌ڵك و هتد ، ده‌كرێت ئه‌مانه له به‌رچاوی خه‌ڵك زۆر نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ركه‌ون له كاتێكا له ژێره‌وه له جاشێكی خۆ فرۆش زیاتر نین.