ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی گورگه بۆرهكانی تورك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌خرێته لیستی تیرۆره‌وه، هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر لهماناو پێناسه‌ی تیرۆر وردبینه‌وه، گورگه بۆره‌كان هه‌ڕه‌شه له‌پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن، دژی جیاوازین، نایانه‌وێ زمان‌و گۆرانی كوردی له‌توركیا هه‌بن، په‌لاماری خێزانی كورد دهدهنو پاكتاویان ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌موی ده‌چێته خانه‌ی جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌و تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئه‌م تیرۆره حزب‌و حكومه‌تی توركی له‌پشته، حزبێك كه سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ئاشكرا ده‌ڵێت: پرسێك نییه به‌ناوی پرسی كورد له‌توركیا، حكومه‌تێك كه سوپاكه‌ی وا په‌روه‌رده ده‌كات شه‌هیده‌كانی كوردیش ئه‌تك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌ست لهسڤیلیش نه‌پارێزن.
له‌ته‌ك هه‌واڵی گورگه بۆره‌كاندا ئیدی هه‌قه بیر له‌وه‌ش بكرێته‌وه په‌كه‌كه له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت، له‌مێژه قسه‌و باسی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه نابێت په‌كه‌كه له‌لیستی تیرۆردابێت، به‌ڵام بوونی توركیا وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ‌و سیاسه‌تی ئهمهریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا كه لیپه لهدڵڕاگرتنو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وایكردوه هێشتا په‌كه‌كه له‌لیستی تیرۆردابێت، په‌كه‌كه زیاتر له16 ساڵه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئاشتی ده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندینجار ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه گه‌ریلاش بهبێچهك بگه‌ڕێته‌وه نیشتمان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا توركیا ئۆپراسیۆنی به‌رده‌وامی له‌ناوشاره‌كان لهچیاكانو له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری باكوری كوردستانیش به‌ڕێوه‌بردوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئهمریكاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ڕوسیا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی په‌كه‌كه به‌هه‌ند وه‌رناگرن، له‌كاتێكدا جگه له‌ڕوسیا ئه‌وانی تر به‌تایبه‌ت ئهمریكاو فه‌ڕه‌نسا خۆیان به‌دۆستی ڕۆژئاوای كوردستان‌و باشوری كوردستان دهزاننو هاوسۆزی كێشه‌ی كوردن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
په‌كه‌كه شه‌ڕی ئازادی مرۆڤ دهكاتو له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆریداوه، به‌تیرۆریست نیشاندانی له‌لایه‌ن هه‌ر دهوڵهتو كه‌سێكه‌وه نیشانه‌ی گومانی ئه‌وه دهكهوێتهسهریان كه له‌گه‌ڵ فاشیزمی تورك به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌یان ببه‌ستێت، ئه‌ركی ئاكاری فه‌ڕه‌نساو ئهمریكاو وڵاتانی تره له‌بری په‌كه‌كه، تیرۆری ده‌وڵه‌تی بخه‌نه لیستی ڕه‌شی تیرۆره‌وه كه توركیایه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئهردۆغانو ئاكه‌په له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كانی دنیا‌و داعش، وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیاره‌و پێویستی به‌به‌ڵگه‌و ئه‌رگۆمێنت نییه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان نوێنه‌رایه‌تی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی دهكاتو له‌نێو تۆڕێكی مه‌ترسیداری تیرۆردایه كه هه‌موو توندڕه‌وه‌كانی دونیا له‌ده‌وری كۆبونه‌ته‌وه، ته‌نها به‌ده‌ركردنی په‌كه‌كه له‌لیستی تیرۆر‌و ئازادكردنی ئۆجه‌لان ئه‌و تۆڕه له‌به‌ر یهكههڵدهوهشێتهوه، بۆ ئهمریكاو فه‌ڕه‌نساش ده‌ركه‌وت كه شه‌ڕی ڕاستی تیرۆر‌و تیرۆریستان ئه‌و په‌روه‌رده‌یه ده‌یكات كه په‌كه‌كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی لهبونیادنانیدا گێڕاوه.