ئایا شیمشەک بۆ تورکیا دەبێتە فریادڕەس؟

هیوا سه‌ید سه‌لیم
                                                                    
ساڵانێکە ئابووری تورکیا بەدەست داکەتنی بەهای لیرەلەبەرامبەر دراوە بیانیەکان و هەڵئاوسانی بەردەوام،  تووشی قەیرانێکی سەختی ئابووری بۆتەوە، بەشێوەیەک کە رۆژبەرۆژ لیرەی تورکی بەهای خۆی لەبەرامبەر دراوی بیانی بە تایبەت دۆلار و یۆرۆ لەدەست دەدات، رێژەی هەڵئاوسان بەرز دەبێتەوە، ئاستی بێکاری زیاتر دەبێت، کاڵا سەرکیەکان بە تایبەت گاز و بەنزین گران دەبن، هەموو ئەمانەرۆژ بە رۆژ باری سەرشانی هاوڵاتی تورکیا قورستر دەکەن.

بەهەر پێوەرک بوایە لە هەڵبژاردنی ١٤ ئایاری ٢٠٢٣، کە بۆ سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدرا،  ئەوڕەوشی خراپەی ئابووریدەبوو کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەکەپە  و ئەردۆگان لە تورکیا بهێنێت.

 بەڵام نەبوونی سیاسەتێکی جێگرەوەی ئابووریڕوون  لە لایەنڕکابەرەکانی ئەردۆگان،چ لە بەرەی ئۆپزسیۆنی شەش قۆڵی یان کەمال کلیجدرائۆ‌لۆ کە رکابەرایەتی ئەردۆگانی دەکرد ئەو گۆڕانکاریەی درووست نەکرد.

دوابەدوای هەڵبژاردنی ئەم دوایەیی تورکیا، گرتنە دەستنەوەی دەسەڵات لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان  و هاوپەیمانیەتی کۆمار ( AKP- MHP)، ئەردۆگان پەنا بۆ مهمەتشیمشەک دەبات بۆ پۆستی وەزارەتی خەزێنە و دارایی رایدەسپێریت.

شیمشەک کە لە نێوان ساڵانی٢٠٠٩ بۆ٢٠١٨ دا وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بوو، بەوەش ناسراوە کە پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە.

ئەو پێشتر ناکۆکی لەگەڵ سیاسەتی دارایی ئەردۆگانهەبوو، پێی وابوو بۆڕاگرتنی باڵانسی لیرەی تورکی بەرامبەر دراوی بیانیدەبێت پەنا بۆ زیادکردنی سوودی بانکیببردرێت.

بەڵام  ئەردۆگان بە ناویئەوەی سوودی بانگی لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام ناکۆکە، حزبەکەی ئەوەیش ( AKP) حزبێکی ئیسلامیە،بۆیە تا بۆیکرا رێگری لە زیادکردنی سوودی بانکیکرد. هەر ئەوەش وایکردشیمشەک لە ساڵی٢٠١٨ لە پۆستی وەزیری دارایی دەست بکێشێتەوە.
شایانی باسە، قەیرانی ئابووری لە تورکیا هۆکار بوون کە لە ماوەی ١٠ ساڵیڕابردوو چەندین جار وەزیری خەزێنە و دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بگۆڕدرێن، بەڵام هیجیەک لەو گۆرانکاریایانە بەدەردی تورکیایان نەخوارد.

لە ئێستاشدا، راسپاردنەوەی شیمشەک بە وەزیری خەزینە و دارایی  و پێدانی دەسەڵات بەوەی هەر کارێک کە ئەو پێی گونجاوە بیکات، بۆ رێگری زیاتر لەدابەزینی بەهای لیرەی تورکی، هەر بۆ ئەم مەبەستەش سوودی بانگی لە ٨٪ بەرزکردەوە بۆ ١٥٪، بەڵام   نەک هەر ئامانجەکانی وەزیرە تازەکەی ئابووری تورکیا نەهاتەدی دی، بگرە وا رۆژبەرۆه بەهای لیرەی تورکی زیاتر دادەکەوێت، لە ئیستادا لیرە بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە نزمترین ئاست دایە، شارەزایانی ئابووری پێیان وایە تا سەری ساڵ ١٠٠$ دەگاتە ٢٨٠٠ تا  ٣٠٠٠ لیرە،  بەو پێوەرەش بێت قەیرانەکە بەردەوامی دەبێت.

تورکیا جگە لە ناسەقامگیری لە بەهای دراوەکەی پێش هەڵبژاردن قەرزێکی یەکجار زۆری کردووە، بە تایبەتیش لە وڵاتانی کەنداو لە نموونەی قەتەڕ و ئیماڕات، واتا ئەو خەزێنەیەی کە ڕادەستی شیمشەک کراوە نەک هەر خاڵی بووە بگرە قەرزی زۆریشی لەسەرە.
هەموو ئەو گرفتانەی بەرۆکی وەزیرە تازەکەی تورکیا بە تایبەتی و کابینە تازەکەی ئەردۆگان دەبنەوە ئەوەمان پێدەڵێن کە نەک هەر شیمشەک نابێتە فریادڕەس بگرە تەمەنی کابینەکەش زۆر درێژە ناکێشێت.




27/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر