هەرێم بەرەو کوێ

د. سه‌ردار عه‌زیز
لە ساڵانی داهاتوودا، هەرێمی کوردستان نامێنێت. ئەو کڵێشەیەی کە گوایە هەرێم دەستورییە یان یاساییە، دەرئەنجامی عەقڵێکی کڵێشەیی بێئاگایە لە پەیوەندی نێوان هێز و یاسا، بە تایبەتی لەو ناوچەیەدا.
لە ئێستادا بە میکانیزمی جیاواز، خۆیان بە خۆیانی دەکەن، (خەڵکی کوردستان توانای ئەوەیان نیە تێبگەن چۆن قەیران بەرهەم دێت و چۆن ئاراستە دەکرێت و چۆن سود لە گرژی و کێشەی شەخسی وەردەگیرێت بۆ ئەنجامدانی ئەجیندای جیوپۆلەتیکی). 
لە ئێستادا زەمینە سازی یاسایی و سیاسی و نوخبەی و کۆمەڵایەتی دەکرێت بۆ ئەوەی هەرێم پەرت بێت. بەشی سلێمانی دەکەوێتە ژێر حوکمڕانی بەغدا و لە لایەن ئێرانەوە دەپارێزرێت. بەشی هەولێر و ئەویتر، دەکەوێتە ژێر ڕکێفی تورکیا، بە ئامادەیی ئەمریکا.
ئەم پەرتبونە میکانیزمێکی خۆی بەرهەم دەهێنێت، چونکە دەبنە پانتایی نفوزی ڕاستەوخۆی دوو زلهێزی هەرێمی (ئیقلیمی). ڕەنگە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دابخرێن. ژمارەی فەرمانبەران بۆ نیوە کەمبکرێنەوە. بە پلان هەژاری لە ناوچە کوردییەکان زیاد بکرێت، بەکاربردنی موخەدەرات. 
ئەوەی ئەم پلانە دوا دەخات، دۆخی ناوخۆیی ئێران و ئەمریکایە. ئەمریکا و کورد لە دۆخی بەرەو نێگەتیفدان. نیگەرانی کورد لە ئەمریکا، بە هۆکاری پشتیوانی نەکردنی ڕیفراندۆم تێنەگەیشتنەکی کارەساتبارانەیە. بۆ ئەم خوتبەی هەینییە بەسە.

28/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر