گۆرانییه هاوینه‌ییه نوێیە پڕ سه‌ماكه‌كه‌ی دیسپاسیتۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دەشکێنێت و تا ئێستا ٤,٦ ملیار کەس بینەری بووە.
گۆرانییه‌كه "لویس فۆنسی" پیۆرتۆریكۆیی و گۆرانیبێژی راپه‌ر "دادی یانكی" گوتوویانه و جاستن پییه‌ریش به‌شداری له‌و كلیپه‌دا كردووە.
گۆرانییه‌كه کە بەزمانی ئیسپانی وتراوە، چووه‌ته ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می پێشبڕكێی گۆرانییه‌كان له 35 ده‌وڵه‌ت و پێش هه‌موو گۆرانییه‌كان كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه توانی بچێته ریزی یه‌كه‌می 100 باشترین گۆرانی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته و له ئیسپانیاش ماوه‌ی 17 هه‌فته له پله‌ی یه‌كه‌م نه‌یه‌ته خواره‌وه و له بریتانیاش 9 هه‌فته پێشه‌نگ بووه.