کەرکوک.. ئەو کەسەی دوو خوشکەکەی کوشت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک، کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە دوو خوشکی خۆی کرد و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، ئەمشە و ئەو تۆمەتبارە لەلایەن هیزەکانی پۆلیسی شارەکەوە دەستگیرکرا. 

 

عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە ئێوارەی دوێنێ دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات".

 

بەوتەی پۆلیس ئەو دوو کچەی کە براکەیان کوشتوونی تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢١ ساڵدا بوون، هاوکات تائێستا پۆلیس نازانێت روداوەکە کێشەی دەروونی یان کۆمەڵایەتی بووە. 



PM:09:30:01/02/2021