دژە تیرۆر ( هەولێر ) بەیاننامەیەکی توند لەسەر ئەو بەیاننامانە دەردەکات کە داکۆکی لە دەستگیرکراوەکانی بادینان دەکەن

دژە تیرۆر ( هەولێر، پشکەکەی پارتی ) بەیاننامەیەکەی توند لەسەر ئەو بەیاننامانە دەردەکەن کە داکۆکی لەدەستگیرکراوەکانی بادینان دەکەن و دەڵێن" زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕیکردن و تێکدانی یٔارامی و یٔاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە یٔەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و رکابەری نیوخۆیی نێوانیان یٔەم بابەتە بەکار بێنن".

 
دەقی راگەیەندراوەکە:


یاسا لە پێداویستییە بنچینەیییەکانی سیستەمی حکوومڕانییە، گرنگییەکی زۆری هەیە لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە و رێگەگرتن لە یٔاژاوەگێڕی و پاراستنی یٔاشتیی کۆمەڵایەتی و یٔاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی.


لە هەموو وڵاتێک داڕیژەرانی یاسا بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لەبەرچاو دەگرن و نەتەوە و نیشتمان و بەرژەوەندییەکانی لە سەرو هەموو شتێکەوەیە، یٔیدی یاسا دەبێتە بنەمای حکوومڕانی و لەو چوارچێوەیەدا کار دەکرێت.


 لە حکوومەتەکانی دونیا یٔەو گرووپ و رێکخراوانەی کە مایەی مەترسین و دژی بەرژەوەندییەکانیانن و دەبنە هۆی تێکدانی یٔاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی و یٔاژەوەگێڕی بۆیان لە چوارچێوەی یاسادا دەستنیشانیان دەکەن و لە لیستی تیرۆردا پۆلێنیان دەکەن، یٔەگەر چاوێک بە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهاندا بخشێنین، یٔەوا ناوی سەدان رێکخراو و گرووپ و کەسایەتی دەبینین، نموونە: لە یٔیسڕایٔیل حیزبوڵڵا گرووپێکی تیرۆریستییە، لە تورکیا پەکەکە و فەتحوڵڵا گویلەن لە لیستی تیرۆردان، لە یٔێران بزووتنەوەی یٔازادیخوازی یٔەهواز و موجاهیدینی خەڵق تیرۆریستن، یٔەلقاعیدە و داعش لای زۆربەی وڵاتانی دونیا تیرۆریستن، کۆمەڵەی یٔەبوو سەیاف لە فلیپین تیرۆریستە، فارک لە کۆڵۆمبیا تیرۆریستە و حوسییەکانی یەمەن لای سعوودییە تیرۆریستە و سوپای پاسداران و ژمارەیەک کەسایەتی رژێمی سووریا و چەندین گرووپ و رێکخراوی تر لای یٔەمریکا تیرۆریستن.


بە داخەوە لە هەرێمی کوردستان لەژێر پەردەی یٔازادی و بەرقەراریی یاسادا، تێکدەرانی یٔاسایش و سەقامگیری کوردستان، لەژێر ناوی رۆژنامەنووسی و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خراپ بەکارهێنانی یٔازادییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کاری سیخوڕی و دەستێوەردان لە دۆخی هەرێم بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و یٔاڵۆزکردنی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان.


 زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕیکردن و تێکدانی یٔارامی و یٔاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە یٔەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و رکابەری نیوخۆیی نێوانیان یٔەم بابەتە بەکار بێنن، لە کاتێکدا یٔەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە.


پێش چەند مانگێک بەناوی خۆپیشاندانەوە، یٔاژاوەگێڕان و تێکدەران بە بەرچاوی هەموو دونیا و چالاکوانان و رۆژنامەنووسانەوە بارەگای حیزبی و حکوومییان سووتاند، چەکیان بەکارھێنا، نارنجۆک و یٔاڕپیچییان تەقاند، یٔاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بریندار کران و شەھید کران.


هاوکات یٔەوەشمان بینی ھەندێ خۆپیشاندەر لە یٔەمریکا بە بێ چەک چوونە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆن، نە باڵەخانەکە سووتێندرا نە خۆپیشاندەرانیش چەکیان پێ بوو، بەڵام زۆرینەیان دەستگیرکران و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا کرا و سزا دران، یٔەوانەشی پەیوەندییان بەو هەوڵە هەبووە پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت تاوەکو رووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، یٔەم لێپێچینەوانە رێکاری یاساییان هەبووە و یٔەمریکییەکان نەک دژی وەها بڕیارێک نەوەستانەوە بە پێچەوانەوە رێزیان لەو یاسایە گرت.


لە کوردستانیش سەرەڕای یٔەو ھەموو بەڵگەیە لەسەر یٔاژاوەگێڕان، نا نابێت دادگایی بکرێن چونکە چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەرن! لە لایەکی ترەوە سەرقاڵی سیخوڕیکردنن بەسەر دەزگا یٔەمنی و حکوومییەکانەوە کاتێکیش دەستگیر دەکرێن دەبنە رۆژنامەنووس!


هەر بۆیە لەو کاتەی کە سیخوڕ و بەکرێگیراوانی دوژمنانی هەرێمی کوردستان راپێچی بەردەم دادگا دەکرێن، یٔیدی دەیان کەس لە ژێر ناوی چالاکوان و رۆژنامەنووسی سەربەخۆ ماسکی روویان فڕێ دەدەن و دەبنە پاڵپشتیکار و هاوخەمی سیخوڕان، یٔەمەش بەر لە هەموو شتیک بۆ بنکۆڵکردنی پیشەی رۆژنامەنووسی و کاری رێکخراوەیی کۆمەڵگەی مەدەنییە، چونکە زیانمەندی یەکەم رۆژنامەنووس و یٔەو چالاکوانانەن کە پرۆفیشناڵانە کاری میدیایی و مەدەنی خۆیان دەکەن و خەڵکانی گێرەشێوێن ناوبانگی پیشەیی یٔەوان خراپ دەکەن.

 


PM:03:11:19/02/2021