دادگای هەولێر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ڕۆژنامەنووسێک دەرکرد

دادگای هەولێر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس (دیفاع هەرکی) دەرکرد. 

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەدەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، لەلایەن داداگای ھەولێرەوە بڕیاری دەستگیرکردن، بۆ ڕۆژنامەنووسی کورد (دیفاع ھەرکی) دەرچوو.

 

هاوکات دوێنێ لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونی تاوانی دووی هەولێر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ (ئەیهان سەعید) بە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مڕۆڤ و باڵیۆز خانە و کۆنسوڵی وڵاتان لەهەرێم و بەغداد دەرکرد. 

 

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە بڕیاری سزادان بە شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی ده‌ڤه‌ری بادینان دەرکرا.



PM:08:51:23/02/2021