له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیاده‌رمانی بە ڕێگای ئۆنلاین داده‌خات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (2021.3.13) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خان‌و، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتوه".
وتیشی" گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه".
رونیكرده‌وه: له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌كه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له بهكارهێنهرانهرانی به گشتی و خانمان ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كرد، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا ده‌رمان بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا دهمانهكاندا گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو نووسینگە و هەر دوو دوکانی گیادەرمانیەکە لە لایەن (شێنێ هۆشیار) كە كاری مۆدێل و ریكلام دەكات خاوەندارییەتی دەکرێن.
شێنێ هۆشیار لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ى شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانە، ماوەی چەند ساڵێکە کاری مۆدێل دەکات، جگە لە کاری ریکلام، بەشداری لە چەند کلیپێک کردووە وەک ئەکتەر و نوسینەگەى کڕین و فرۆشتنى خانووبەرەى هەیە.