بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ خۆی رادەستی پۆلیس کرد


ماوەی شەش مانگە لە چەمچەماڵ باوکێک دوو کچی خۆی کووشتووەو یاساغ بووە لە دادگا، ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠ ی ئازار خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
 
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ( ٢٠٢٠) ەوە دوو خوشك لە قەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكیان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبوون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەکەی، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد".

هەروەها لە راگەیاندنی پۆلیسدا هاتووە " تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم  دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو، لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە."



PM:12:18:30/03/2021