ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

کاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبەینێ‌ لە گەڕەكێكی نوێ‌ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن و بەو هۆیەوە لە بەیانی تاوەكو دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە نابێت".

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگادارى گەڕەکى بانوکەى ناو قەزاى دوکان دەکەینەوە سبەینێ چوارشە‌ممه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سرێت، بۆیە سبەینێ‌ لە كاتژمێر (٨ی بەیانی تا ٤ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە ستافى تایبەتى هۆبەکانى چاکسازى کارەبا و کۆمپانیا هیچ کەس بۆى نییە دەستکارى پێوەرەکان بکات، بە پێچەوانەوە توشى لیپرسینەوەى یاسایی دەبێت،

کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لە کاتى بوونى هەر کێشەیەکیش ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بە تیمەکانیانەوە بکەن. 


PM:04:21:30/03/2021