وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی تەلەڤزیۆنی راگرت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی راگرت، بەهۆی ئەوەی ناوەڕۆکی بەرنامەکان دورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە ڕۆژی ٧ی نیسان دەرچووە و واژۆی شێروان عولا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، ئاماژەی بەوەکردوە" دوای پێشکەشکردنی بەرنامەی (نایت شۆ) تایبەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و کچە مۆدێل و خەڵکی تر، زۆرێک لە گفتوگۆکانی نێو ئەو بەرنامەیە نەشیاوە و دورە لە نەریتی کۆمەڵایەتی، کە ناڕەزای و سکاڵایەکی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری کراوە".

لە نوسراوێکی دیکەدا وەزارەتی ڕۆشنبیری کەناڵی نێت تیڤی، ئاگادار دەکاتەوە بڕیاری داخستنی بەنامەی نێت گرام، کە بەهەمان شێوە تایبەتە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و  کچە مۆدێل و خەڵکی تر.

وەزارەتی رۆشنبیری هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا کە ئاڕاستەی کەناڵی کورد ماکسی کردوە، تیایدا هاتوە، لە بڕیاری داخستنی بەرنامەی شۆمەگەزین ئاگادارکراوەتەوە، کە بەپێی نوسراوەکانی وەزارەتەکە ناوەڕۆکی بەرنامەکە لەگەڵ کلتور و دابو نەریتی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجاوە.

دەقی نوسراوەکان: 


PM:01:30:07/04/2021