حکومەتی هەرێم لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیار دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی راگەیاند ''رەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین''.

ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بگرێتەبەر".

لەبارەی یاسای بودجە و پابەندی هەرێم و بەغدا، جووتیار عادل رایگەیاند: ''حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەمەش لە چوارچێوەی دابینکردنی بژێویی و باشترکردنی دۆخی ئابووری''



PM:09:57:07/04/2021