بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک رێكاری نوێ دەردەكات و بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت.
لەوبارەیەوە جوتیار عادل وتهبێژى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبهینێ لیژنهى باڵاى ڕوبهڕوبونهوهى كۆرۆنا كۆدهبێتهوهو ڕێكارى نوێ بۆ مانگى ڕهمهزان بڕیارى لهبارهوه دهدرێتو ڕێكارهكان جیاوازدهبن، بهڵام بژێوى خهڵكو ژیانى خهڵك لهبهرچاو دهگیرێت".
لەبارەی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان جووتیار عادل وتی" رێکارەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر دەبێت، بەڵام دیسانەوە بابەتی پاراستنی تەندروستی خەڵک لە پێشینەی کارەکانمانە، دەبێت جۆرێک لە هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو بابەتە دروست بکەین".
سەبارەت بەو گلەییانەی دەکرێن لەسەر جێبەجێ نەکردنی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ لە بەشێك لە شارەکان، بە تایبەت لە سلێمانی وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، ئێمە نیگەرانین لەو دۆخەی ئێستا لە سلێمانی هەیە، داوامان لە بەڕێز پارێزگار و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی کردووە، کە زیاتر جیددی بن لە جێبەجێکردنی رێنوێنییەکان و سەپاندنی سزا بەسەر پێشێلکارییەکان. بێگومان جۆرێک لە خەمساردی هەیە، بە دواداچوونمان کردووە و تەنانەت لەگەڵ ئیدارەی ئەوێ لەوبارەیەوە قسەمان کردووە، بێگومان لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنە باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەو بابەتە دەخرێتە بەرباس.