لە قامشلۆ شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردەوە

وابەدوای ئەوەی لە دوێنێیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا و چەکدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سووریا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قامیشلۆ ڕاگەیەندرابوو، جارێکی دیکە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بە چەکی سووک و قورس لەو شارە دەستیپێکردەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە میلشیاکانی دیفاع وەتەنی لە گەڕەکی وەحدەی شاری قامشلۆ هێرشیان کردەوە سەر هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدایەوە و گرژی و ئاڵۆزی بەردەوامە.

شەوی ٢٠ی ئەم مانگە سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە بەشار ئەسەد هێڕشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش کوژراوە.


PM:02:03:22/04/2021