لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی نیسان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئامانجی هێرشە مووشەکێکەی سه‌ر فڕۆکاخانەی به‌غداد، بنکەیەکی سه‌ربازی هێزەکانی ئەمریکا بووە".

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، شەوى رابردوو گروپێکى لادەر لە یاسا بۆ سەرقاڵکردنى هێزەکانمان لەبەرەیەکى تر چەند موشەکێکیان ئاراستەى ئەو ناوچانە کرد کە هێزە عێراقییەکانى تێدا جێگیرە.

ئاشکراشیکردووە، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە، موشەکێکیان لە نزیک زیندانى مەرکەزى کەرخ و یەکێکى تریان لە نزیک ئەکادیمیاى دژە تیرۆر لە گۆڕەپانێکى بەتاڵ و سێهەم موشەکیش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە فەوجەکانى هاتنەناوەوەى خێرا کەوتنە خوارەوە.  

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، کە موشەکەکان هیچ زیانێکى گیانییان لێنەکەوتۆتەوە، هەروەها دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو موشەکانەی کە نەتەقێندرابوونەوە لەسەر بانی یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی ناوچەکە.


AM:10:00:23/04/2021