لەیەکەم رۆژی جەژندا لە سلێمانی پیاوێک خۆی دەکوژێت

لە سلێمانی لە گەڕەکی " کۆسەی چەم " پیاوێکی گەنجی تەمەن ٣٥ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە رایگەیاند" رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە لە گەڕەکی کۆسەی چەم و ئەو کەسەی خۆی کووشتووە تەمەنی 35 ساڵە لە ماڵی خوشکێکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئەو پیاوە وەک وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند ماوەیەکە نەخۆشی دەروونی هەیەو چەند جارێکی هەوڵی خۆکووشتنی داوەو خووشکەکەی بردوویەتە لای خۆی تا ئاگای لێبێت و بیپارێزێت.

پیاوەکە لەکاتی خۆکووشتنیدا بە تەنها لەماڵ بووە. 



AM:11:36:13/05/2021