قاسم عه‌تا: پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ده‌ستی سوپادایه
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، پاڵاوگه‌ی بێجی له‌سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقدایه.
قاسم عه‌تا، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غدا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی لایه‌نگری چه‌كدارانی دوڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام (داعش)، گوایه پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كاندایه، دورن له‌ڕاستییه‌وه‌و پاڵاوگه‌كه له‌ده‌ستی سوپادایه‌و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن.
قاسم عه‌تا وتی:"داوا له‌ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی عێراق ده‌كه‌م، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵانه سزا بدات، كه هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌و چاودێری وردی كه‌ناڵه‌كان بكات، چونكه كه‌ناڵی (به‌غدادیه) له‌هه‌ندێك ناوچه‌و شاری عێراق‌و كه‌ناڵی (ئه‌لته‌غیر) كه سه‌ر به‌حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌خش ده‌كات، هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی ڕێگه سه‌ره‌كیه‌كانی شاره‌كان بۆ به‌غدا، فه‌ریق قاسم عه‌تا وتی:"سه‌رجه‌م ڕێگه سه‌ره‌كیه‌كان كراوه‌ن‌و هه‌وڵی چه‌كداره‌كانی داعش شكستخواردون، چونكه هێزه‌كانی سوپای عێراق، به‌رده‌وام چاودێری وردی جموجوڵی چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن".
وته‌كانی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی (20) ڕۆژه چه‌كدارانی داعش شاری موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقیان كۆنترۆڵكردوه‌و له‌پێشڕه‌ویدان بۆ كۆنترۆَڵكردنی شاری به‌غدا.
PM:02:26:25/06/2014