گاردیەن: زیاتر لە 100 هەزار عێراقی كوژراون

گۆڤاری گاردیەن لە راپۆرتێكدا بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەكانی پنتاگۆن رایگەیاند زیاتر لە 100 كەس لە نێوان ساڵەكانی 2004 تا 2009 لە عێرقدا كوژراون.

راپۆرتەكەی گاردیەن لەكاتێكدا كە ئەندامانی كابینەی بەریتانیا بەشێوەی بەردەوام خۆیان لە پشتڕاستكردنەوەی ئەو ئامارە بەدوور گرتووە.
ئەم ئامارە نیشاندەری وردی ژمارەی ئەو قوربانیانەیە كە لەو ماوەیەدا لە عێراق بەهۆی توندوتیژییەكانەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوی (Iraq Body Count) بە گاردیەنی رایگەیاندوە: ئەم بەڵگەنامانە چەندین زانیاری ورد لەسەر قوربانییەكانی عێراق لەخۆدەگرێت كە بەپێی راپۆرتكە ئاماری 15 هەزار قوربانی بەو لیستە زیادكراوە‌و بەپێی رێكخراوەكە دەبوایە ئەو ژمارە قوربانییە هەموو لایەن لێی ئاگادار بوایەتن.



PM:06:14:25/06/2014