"ئاشتی هەورامی لێدوانێکی مەترسیدار دەدات"

‌ئشتی هەورامی قسەی خەتەر
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشتی هەورامی رایدەگەیەنیت کە حکومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە تا کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کەرکوکیش بفرۆشێت، چاودێرێکیش دەڵێت" ئەم لێدوانە مەترسیدارە".
ئاشتی هەورامی بە ئاژانسی رۆیتەری راگەیاند کە لەبەرنامەی حکومەتی هەرێمدایە تا کۆتایی ئەمساڵ نەوتی هەرێمیش بەرێتە بازارەکانی دەرەوەو بیفرۆشێت، چاودێرێکی سیاسی کەنەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بەسپی میدیای راگەیاند "لێدوانی لەم چەشنە مەترسی زیاترە لەسوودی، چونکە عیراق و کوردستان لەبەردەم دووریانێکی چارەنووسازدایە ئەم جۆرە لێدوانانە دوژمنی زۆرتمان بۆ پەیدا دەکات".
چاودێرەکە وتی " هەرێم کاتێک دەتوانێت نەوتی کەرکوک بفرۆشێت کە ریفراندۆم لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامبدرێت و ئەنجامەکەی بە ئەرێنی بێت و بڕیاری گەڕاندنەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بدرێت".
ئەو چاودیرە وتی " ئەمرۆ لەم هەلومەرجە ناسکەدا کورد پێوستی بەکار زیاتر تا قسەکردن".
ئەمرۆ ئاژانسی رۆیتەر بڵاویکردەوە کە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەتی عێراق، دەبێ لەسەر بنەمای رەوشی ئێستا بێت و پێوەرەکان هەمان پێوەرەکانی رابردوو نابن.
هەروەها وتوشیەتی " ئامادەن داهاتی فرۆشتنی هەموو بڕە نەوتێک لەگەڵ حکومەتی عێراق بەشبکەن". 



AM:11:44:26/06/2014