لەسەر بڕیارەکەى بەغداد بۆ ناردنى پشکی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لەگەڵ بەغداد ڕایدەگەیەنێت" تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم لە ماوەیەکی نزیکدا راپۆرتی هاوبەشیان ئامادە ئەبێت". 

خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لەگەڵ بەغداد کە ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێمیشە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" خۆشحاڵ بووین دوای رێککەوتن لەسەر یاسای بودجە و پاش هەوڵ و گفتوگۆکانی تیمی دانووسانی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی برای بەڕێزمان کاک قوباد تاڵەبانی لەپێناو  جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە ، وهەنگاونانی عەمەلی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پابەندبونە یاساکانی، ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا مانگانە بڕى 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت  لە1-1-2021 هەژمار بکرێت".
 
شوانی ئاماژە بۆ ئەوەشکردووە، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان و مایەى خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان، هەر لێرەوە ئەمانەوێت رایبگەیەنین کە تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم دەستیان بەووردبینی لە داهاتە نانەوتی و فیدراڵییەکان کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا راپۆرتی هاوبەشیان ئامادە ئەبێت. 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد باسیلەوەشکرد، بەردەوام ئەبین لەسەر جێبەجێکردنی پابەندێکانی تری یاسای بودجە لێرەوە بەگرنگی ئەزانم سوپاسی پشوو درێژی هاوڵاتیانی کوردستان بکەین، و هیوادارین ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی سەقامگیری و گەشەی ئابوری و چارەسەر کردنی کیشە ئابووری وداراییەکان.


PM:10:46:15/06/2021