دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاری ٦ ساڵ زیندانی بۆ گیراوەکانی بادینان پەسەند کرد

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاری ٦ ساڵ زیندانی بۆ گیراوەکانی بادینان پەسەند کرد.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاسۆ هاشم کە یەکێکە لە پارێزەرانی کەیسی گیراوەکانی بادینان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" وەک لە دادگا گوێبیستی هەواڵەکە بووم بەم پێیە بێت دادگای پێداچوونەوە راستکردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیزی دژ بە سزدراوانی بادینانی رەتکردەوەو سزای شەش ساڵیەکەی بەسەردا سەپاندن".

ئاسۆ هاشم وتیشی تاکە دەروازەیەک مابێت بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانەی بادینان دەرکردنی لێبوردنێکی تایبەتە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە.

ئەو رۆژنامەنوس و چالاکوانانەی بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە پێکدێن لە هەریەک لە  (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا).

ۆژی ٦ی شوبات دادگای تاوانه‌كانی دوی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی (کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان).

سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان ناڕەزایەتی و کاردانەوەی رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری بە دوای خۆیدا هێنا و لە رێگای راگەیاندنی رۆژنامەوانییەوەو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم پەیامی ناڕەزایتی خۆیان گەیاند، بەلآم هەموو ئەم ناڕەزایەتییانە نەبووە مایەی چاوخشانەوەی داداگاکان و دەسەلآتی حوکمداری کوردستان بە بڕیارەکەداو، وەک ئەمڕۆ راگەیاندرا، کەیسەکە هەموو کەناڵە یاساکانی خۆی تێپەڕاند و حوکمی شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئەو گیراوانەدا سەپێندرا. 



PM:12:03:27/06/2021