بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بەشێک لە گوندەکانی قەزای دوکان خۆپیشاندانیان دەستیپێكردەوە و ڕێگای سەرەکی سلێمانیان داخست.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، دانیشتوانى گوندەکانى کانیخان و جاسەنە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و رێگای سەرەکی (سلێمانی – دوکان)یان داخس ڕت وێگا بە هاتووچۆکردن نادەن.
لە خۆپیشاندانەکەدا دانیشتوانی سنوورەکە باس لەوەدەکەن، رۆژانە لەبەرەبەیانەوە و پێش خۆرهەڵاتن کارەبای نیشتمانی گوندەکانیان دەبڕێت و تا درەنگانێکی دوا نیوەڕۆ کارەبایان نیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنی دووشەممە دانیشتوانی گوندی كانی خانی سەر بە قەزای دوكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی سلێمانیان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر داخست.