خۆپیشاندان لە قەزایی كۆیە و ڕانیە دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی قەزایی کۆیە لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. 

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، دانیشتوانی گوندی شیله سەر بە قەزاری کۆیە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و رێگەی نێوان کۆیە – تەقتەقیان داخست و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن.

هاوکات هەر بەیانی ئەمڕۆ دانیشتوانی دۆڵی شاورێی سەر بە قەزای ڕانیە لەبەردەم شارەوانی گردبوونەوە و دەرگای شارەوانی ڕانیەیان داخستووە و داوا دەكەن كێشەی قەرەبووی زەویییەكانیان بكەنەوە.


AM:10:46:04/07/2021