بەغدا.. نیوەشەوی ئەمشەو لە رێگای فڕۆکەی بێ فرۆکەوانەوە باڵوێزخانەی ئەمەریکا کرایە ئامانج

ئەمشەو کاتژمێر نزیکی ١٢ی شەو باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە ناوچەی سەوز کرایە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەکە بۆمبی لێبەستراوەو لەسەر ئاسمانی باڵوێزخانە تەقێنراوەتەوە.

تا ئێستا نەزنراوە زیانە گیانی و مادییەکان کە لەئەنجامی ئەو هێرشە بەر باڵوێزخانە کەوتووە، چەندە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش دووشەممە چەند کاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بەڵام هێرشەكە هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتۆتەوە و زیانی ماددیشی بەدواوە نەبووە. 



AM:12:35:06/07/2021