ڤیدیۆ..میریام فارس باشترین سەمای خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانی بێژ و سەماکاری ناسراوی لوبنان و عەرەب، میریام فارس ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەلێت " ئەمە باشترین سەما کردنمە".
 
ئەو ڤیدیۆ سەرنجڕاکێشەی مریام فارس کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێكی زۆری هەبووەو لەگەڵ ڤیدیۆیەکدا نووسیوویەتی " زۆر ئارەزووی ئەم سەمایە دەکەم".
 
ئەم هونەرمەندە شۆخ و شەنگە هەمیشە لە میدیا کان باس لە شۆخ و شەنگی دەکرێت، بەوە ناسراوە جلەکانی زۆر سەرنج ڕاکێش و جوانن، کە سەرنجی زۆرترین کەس بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

میریام گۆرانیبێژ و سەماکارێکی ناسراوی لوبنانە و هاوسەرگیری کردووە و منداڵێكیشی هەیە دووجار هاتۆتە هەرێمی کوردستان و کۆنسێرتی ئەنجامداوە.


PM:10:00:11/07/2021