بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە لە دوزخورماتوو هەلیکۆپتەرێكی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە لە دوزخورماتوو هەلیکۆپتەرێكی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و سەرجەم تیمە فرۆکەوانییەکە کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چەرداغلی قەزای دوزخورماتوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە تیمی فڕۆكەكە كە پێنج كەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی هۆکاری تێکشانی هەلیکۆپتەرەکە میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، هێلیکۆپتەرەکە بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە کەوتۆتە خوارەوە.


AM:09:18:29/07/2021