له شه‌ڕێكدا له قه‌زای شاره‌زوور كورسییه‌ك به‌ر سه‌ری هاوڵاتییه‌كی تەمەن ٥٧ ساڵ ده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌وه گیانی لەدەستدا.
نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٧ ساڵان گەیێندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە "زەبری دەرەکی" بەریکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌وباره‌وه بە میدیاکانی ڕاگەیاند" شه‌وی رابردوو دوو كه‌س بووه‌ته شه‌ڕیان، دواتر ته‌له‌فۆنیان بۆ كه‌سوكاریان كردوووه و شه‌ڕه‌كه گه‌وره بووه".
ئاشکراشیکرد، له‌و كاته‌دا كورسییه‌ك به‌ر سه‌ری ئه‌و پیاوه كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (بورهان محه‌مه‌د نوری) بووه و شه‌ڕه‌كه‌ش له "بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان" له قه‌زای شاره‌زوور روویداوه و لەسەر مامەڵە و كڕینی ئۆتۆمبێل بووە.