(٤٨) یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیانی قەزایی ڕانیە دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتى قەزای رانیە رایدەگەیەنێت" وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە دابەشکردنى ٤٨ یەکەی نیشتەجێبون لە ناو شاری ڕانیە". 

قائیمقامیەتى قەزای رانیە لەراگەیەندراوێکدا ئاگاداری تەواوی هاوڵاتیانی دانیشتووی ناو شاری ڕانیە دەکاتەوە، کە حکومەتى هەرێمی کوردستان/ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە دابەشکردنى ٤٨ یەکەی نیشتەجێبون لە ناو شاری ڕانیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەر ھاوڵاتی و فەرمانبەرێک سکاڵاو تانەی ھەیە دەتوانێت لەرێگای بەڕێوەبەرایەتی ئاماری راپەڕین سکاڵا تۆمار بکات بۆ بەدواداچون بۆ داواکەی لەو بەروارەوە کە لەبانگەوازەکەدا ھاتوە.

قائیمقامیەتى قەزای رانیە باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەر ھاوڵاتییەک سەرنجی لەسەر یەکێک لەو ناوانە هەبێت بە نمونە (ئەگەر یەکێک لەو کەسانەی لە لیستەکە ناویان هاتوە گەر خاوەن خانو یان شوقە یاخود سودمەند بوبێت بە زەوی وەرگرتن)، ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە بەدوا داچونی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە پاکی بەڕێوەبچێت. 


PM:12:26:03/08/2021